تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قالۆچەی داران
سپەلێک
قامیشەڵان
قامیشستان٬ شوێنێکە قامیشی زۆربێ٬ هەوینگ
قان
قانگ لە پووتی توور(بۆ توور). (سۆر.٬ جا.) مۆڵەت٬ نۆبەت٬ (کۆ.) فڕ٬ جار٬ لە گەمەو قومارێدا دووای بردنەوە یەک دوو دانەیەک بە دۆڕاوەکە دەدرێتەوە بەنێوی دەستگرتن کە پێی بکاتەوە بەوە دەڵێن قانی دایە واتە دەستی گرت
قانقان
(باد.): ڕەشانگ٬ خاڵخاڵ
قانگدان
بە دووکەڵ و چتی تر خەفەکردن٬ جارێکی تریش قومار کردنەوە لەگەڵ یەکێکیدا کە دۆڕاندبێتی
قاوان
(باک.): قەوانەیە کە دەنگی خۆشی لە سەر تۆمار دەکرێ
قاودان
پاسدان٬ دەنگدان٬ دەرکردن٬ دوورخستنەوە
قاوەدان
قاوەتێکردن بۆ خوواردنەوە.گومگومە٬ -ی سەرئاوێ:دەلە
قاپان
(ڕەوا.):قاتۆر٬ قالۆر٬ کالۆر٬ بەژنی ڕووەکان. (باک.): قەپان٬ بەخیز٬ خیزدار٬ (باک.): خۆپەرست. (ئەردە.): جگێن
قاپێوان
قاچان
کەسێکە جرپن و بزۆزە.(کە.)بازەڵێن٬ (کە.)هەڵمەقۆ٬ یارییەکی منداڵانە٬ قاپێن. –ی (باک.): جوورە قابێکە
قاڕنان
قەڕنان٬ چاولەدوو٬ بەرچاوتەنگ٬ چاڤکوور٬ (هەو.):مردار٬ مەندەمۆڕ. (باک.): ئاز٬ ئازوەر٬ جەڵە٬ مەندەبوور. دەستەیەکە لە یاری قەلەمرداریدا کە درەنگ تێ بکەوێ
قایەخەوان
کەسێکە قایەخی باژووێ
قجیلەشووان
مەشکەدڕە٬ کوڵلەی زۆر گەورەیە تەنها شێرە کوللە
قدیلکەدران
دقدقین
قرازیان
(هەورا.): دروون٬ دروومان
قرتان
ترووکان٬ تووکان٬ پچڕانی چت بە هۆی ئەوەوە کە چتێکی وێ کەوتبێ
قرتیان
قرتان٬ پچڕان٬ پچڕیان
قردان
قوون بادان لەسەماو هەڵپەڕکێدا. هەڵسووڕاندن و چەرخدانی سمت لە کاتی سەمایە دا
قرسان
(کە.):ترنجان٬ خرسان٬ بەحاڵ چوونە ژوورەوه٬ تەخمین