تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سینان
گوندێکە لەڕۆژاوای چۆمی بشیرێیە گوندێکی ئاوەدان و تێن.
سینەکەمان
پارچەیەکە لە مۆزیقە چەند تاڵێک (ژێ.) ی لێ قایم کراوە بە کەوانەیێکی ژێدار لێدەدرێ٬ دەنگێکی خۆشی لێ پەیدادەبێ.
سیوان
سەویان٬ خێوەت٬ چەتر٬(باک.) کەنارنوشتانەوە.
سیپان (باک.)
جێگایەکی ئەوتۆیە با بەفری لێ کۆبکاتەوە. (باک.) چیایەکی بڵند و ناودارە لەلای ڕۆژاوای گۆلی وانێیە. سیپانێ خەڵاتێ دبێژن سەری وی هەردەم بەفرلێدباری جێگای چیرۆکی سیامەند و خەجێیە گۆیا سیامەند و خەج لەو چیایەدا شادی و خۆشی بڕەشی گۆڕیوەتەوە٬ چیرۆکی تەنها ئەڤینداری نییە٬ بەڵان فەلسەفەی قەدەرییە.
سیپەلان (باد.)
سیکەنە و سەرخان
ووتەیەکە بەکاردێنرێ لەکاتی زۆر ووتنەوەی قسەیەک یا زۆر کردنەوەی کارێکدا: ئەیهۆدیسان سیکەنە وە سەرخانە.
سێبەهران(باک)
بەزۆر وزەوەندی.
سێران(باک)
سێرزکان(کە)
گەمەیەکی دووکەسییە 3 بەردان لەنێو شەش خاناندا دادەنرێن خانە بەتاڵە کانیش دەمێننەوە بۆیاری کردن و لێکبردنەوە.
سێرێیان
سێریان.
سێوان(باک.)
سەیوان٬ چەتر.
سێویان
سێڕیان(باک)
سێڕێیان،ڕێگایەکی سێ قۆڵی لێبووبێتەوە.
سێیان
سێ (3).__ : سێ سێ.
سێیان
سێدانە٬ سێکو.
سەختان
(ئەردە)٬ سەخناخ٬ چەقێن٬ زریان٬ چەقەن٬ کێو و زورگی سەخت.
سەختیان
(هەو.٬ ڕەوا.) : شەقە بە چەرمی خۆشکراو٬ کەوڵی خاراو٬ کە بۆ قۆندڕە و پۆتین و چەکمە و چتیتر بە کار دەبرێ٬ شەقەچەرم.(کە٬ هەورا.): کەوڵی ئەنگوت لەسەر گرتنێ٬ کەوڵی نانکردنێ٬ دۆڵە.
سەخردان
(هەورا.): کەوڵی نان٬ سفرە.
سەخوڕدان
سیخوڕدان٬ توورەکەیەکە لە نێو زگی ئاژاڵاندا پڕ ەلە پیسایی٬ وورگ.