تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ترێ مارانە
(دەر) پەسیرە مارانە. گیایەکی وەکوو لاولاوی زۆر بەرز دەبێ و بە داران هەڵدەچێ، بەرەکەشی وە بەڵاڵووکی دەچێ، بۆ سووراوی لێوو ڕوومەتانیشی بەکار دەبەن، گەڵای وە پەلکە مێوی دەچێ بەڵان گچکەترو خڕترە. کە لە ئەژنۆی باداران هەڵبسووێ لەپێشدا خارشتی لێ پەیدا دەکات و لە دووایە فێنک دەبێتەوە، بە ئارەقە چەند تنۆکە ئاوێکی دەردەکات بەو شێوەیە بە چەند جارێکی بنەبڕ دەبێ، کە بنەکەشی ووشک بکرێ و بکوترێ بە بڕین وەرکرێ گۆشتە زوونەی پێ دێنێتەوە
ترەکاندن
ترەکانن
ترەکاندن، درز پێ بردن، درز تێ بردن. قەڵشاندنی دەست و پێ. گۆپکەکردنی داران. ترەکاندن
تساندن
فساندن، فس پێکەندن
تسدانەوە
مەبەس لە سەرنەکەوتنی یەکێکییە، کە لە ئەنجامیدا دەستی لێ هەڵگرتبێ
تسقڵەگورگانە
گیایەکە وەک قارچک ناوەکەی بە تەڕی وەک چرێش و بە ووشکی وەک خەنە وایە، تسلەگورگانە
تسلەگورگانە(هەورا)
تفاندن
تفاندنە دەم یەکتری
مەبەس لە دوو کەسە یا پتر، کە لە قسەیەکدا یەکدیگربن
تفاننەدەم یەک
یەکدیگرتن، پاڵ بەیەکەوەدان
تفانەناودەم
مەبەس لە وانە دادانی یەکێکیە، منداڵەکانی نەریمان هەموو دایکیان تفاندوویەتە ناو دەمیانەوە، واتە فێری ئاکاری خۆی کردوون
تلاندنەوە
گەوزاندنەوە، گەوزاندن، گلاندنەوە
تلاننەوە
تلانەوە(کە)
تلینەوە، گەوزین، گلانەوە، تلخوواردنەوەی گیاندار لە پاڵەوە
تلیابەرانکێ
(نەەباد.، شکا) تلیابەرانێ. (باک) تلیاگردی، تلیاگزرێ، تلیابەرانەکێ