تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زیلان
(زا.):ڕێسمەی دڕکێیە. (باک.): لاولاوەی دەرک و پەنجەرانە لە داری ، ڕێزە لە داری
زینان
زیندان،گرتووخانە، (ئەردە.): گۆپکەکردن
زیندان
چاڵی زۆر قووڵ،کەجاران تاوانبارانیان تێدا ڕاگیر دەکرد.گرتووخانە،بەند،بەندیخانە.واتەکەی جێگای زیندووانە،جێگای زیندووان
زیندانەوان
بەندیخانەوان،بەندی وان،نۆبەتچی بەندییان، یاساوڵی زیندان.-ی:بەندیخانەوانی
زیندەوان
بەڕێوەبەری بەندیخانە
زیننان
(ئەردە.): زیندان
زیننانەوان
(هەورا.): زیندانەوان
زیننانەوان
(ئەردە.): زیندانەوان
زینگان
(بابا.):زیندان
زیوان
(باک.): دنێب،خەربەند،خەربەنگ، (کە.،هەو.):مرۆر، (بابا.)زیزانە، زریزانە،گیایەکە گوڵەکەی شینێکی کاڵە پانی بەقەدەر دەفلسانە لە نێو کەنمیدا شین دەبێ و بستێک لەوی بڵندتر دەبێ ڕەنگی سوور یا ڕەش،کەزۆری لەگەڵ گەنمی بکەوێ تاڵی دەکات، کە دانەکەی بخورێ خەوی دێنێ، کەبەکوتراوی تێکەڵ بە شیری بکرێ و لە چاوی ژاندارکرێ ژانی دەشکێنێ
زیویان
(ئەردە.): جووڵان، بزووتن
زیڕەلێهەستان
زێسان
(ئەردە.): زەییستان، زاو، زاییگ، زاگ. ژێرزەمین، سارداو،سەرداو
زێندان
(باک.): زیندان
زێڕەوشان
(موک.): (باک.): بەرڤێژک. پووڵ و شیرنیات و ئەوانەیە، کە بە شاباش بەسەر بووکانیدا دەکەن، کە گەیشتە بەردەرکی زاوای
زێڕەڤان
زەعفەران
(ع.): گوڵێکی زەردی بۆنخۆشی سوورباوە زۆر بەنرخ و بەکەڵکە بۆ دڵ ئێشە
زەفحەران
زەلان
(هەورا.): بای شەماڵ، ڕەشەبا، زریان، زلان. ناوی دێیەکییە لە ناوچەی سرووچک