تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زریان
(ئەردە.خۆ.):کڕێوە، بارینی بەفر و بارانی زۆر توند و بە هێز. زرنگیان. کردنی دارانە لە بەهاراندا. (کۆ.) ووڕە. (شار.):شەرا. (بابا.)گڕە، ڕەشە با. بایەکە لە لای باکوورەوە دێ
زرینگان
زرینگان
زریکەلێهەستان
زریکەلێهەڵسان
چریکە لێوەهاتن
زریەوان
زریەدار، دەریاوان.-ی: زریەداری، دەریاداری، دەریاوانی
زرێوان
کەشتیوان، دەریاوان، -ی: کەشتیوانی، دەریاوانی
زرەقیان
(ئەردە.): پێکەنین بە دەنگی بەرز، قاقاکردن، بەقاقاپێکەنین، ترەقیان، کەنین
زستان
(ئەردە.):زسان، (فە.دەر.): زمسان، زمستان، (کە.): جستان. (باک.): زڤستان. سێ مانگەکانی نێوانی پاییز و بەهارێیە
زغالدان
زمان
زبان،ئەزمان، زموون، (فە.):زۆ، زوبان،هەزمان، (کە.)زووان.پارچەگۆشتێکی درێژووکەیە لەزار و تامی چتی پێدەچێژرێ و پارووی پێ ئەو دیو ئەودیو دەکرێ، زار بە یاریکاری زمانەوە قسەی پێدەکرێ.بە-:بەدەم، بەدەم و پل. (باک.): بزمان، -ی کوردی:زبانی کوردی. بێ-: لاڵ.چوونە ژێر-:قسەلێدزین
زمان بەد
بەدبێژ، بەدگۆ، زیانبەد، -ی:بەدبێژی، بەدگۆیی، زبان بەدی
زمان پاراو
(هەورا.): زمانلووس. –ی:زمانلووسی
زمان پاک
زبان پاک، زمان خاوێن، کەسێکە لەبارەی مەردوماندا هەر باش بدوێ. –ی:باش دووان لە بارەی مەردوماندا، زبان پاکی
زمان پژاندن
زمانکردنەوە، سەرەتای ووشە فێربوونی منداڵانە
زمان پژاو
زمانکراوەوە
زمان پیس
(باک.): ئەزمانڕەش، پیسدووێن، بەدگۆ، زبان پیس.-ی:پیسدووان، بەدگۆیی، زبان پیسی
زمان ڕەق