تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێشوودان
هەمبانە، تێشووبەرە. چتێکە تیشووی تێبخرێ
تێفڕێدان
فڕێدانی چتێک بۆ ناو چتێکی تر
تێلی بسکان
تێمرووکان
تێوەرووکان
تێنان
دەنێونان، تێڕۆکردن، تێ نهاندن، تێخستن، تێ ئاوێژتن، هرزاندن، چتێک لەنێو چتێک نان
تێهەڵدان
شەق لێدان، بەشەقی لە چتێکیدان، بەشەقی لە کەسێکیدان. تووڕهەڵدان، فڕێدان، تێکەڵکردن، برنجەکە هەڕشتەی تێهەڵدە. ئاو لەناو دەفری کردن. ئاو پێدادان
تێهەڵسووان
مەقلین، سوونی چتێک لە چتێکی تر
تێهەڵقورتان
لە خۆوە خۆ لە کارو باری ئەم و ئەوه وە دان. تێهەڵقوتان
تێهەڵنگان
تێهەڵچەقان
تێهەڵکێشان
تێهەڵکێڵان
تێوورووژان
تێوەرووژان گەلەکۆمەگی ، هەرەوەز بۆ تەماشا یا یارمەتی لە کارو بارداو یان بۆ شەڕ
تێوورووکان
تێوەرووکان، کۆبوونەوەی چەند گیاندارێک لە چتێک
تێوەدان
(هەورا) پەینەشدان. هەویرەکە شلە کەمێک ئاردی تێوەدە. تێهەڵسوون. کە دەستت سووتا ماستی تێهەڵسوو. ئاوێتەکردن. زمان لێدان، بەدناو کردن، لای میری فیسارەکەسی بێتاوان تێوەمەدە