تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تان و پۆی ئاوریشم
کەسێکە، کە لەلایەن باوکیشی و دایکیشییەوە ڕەسەن و جسن بێ
تانجییەوان
کەسێکە، کە هەر ڕاژەی تاژیان بکات
تاوان
(باک) سووچ، گوناح، وەباڵبەرە. پیازە، سەوس، گوناە. بژارە، پاداشت، تۆڵە. هەژمەت، حەجمەت، تاوهاڕس، بەڕۆست. له_: لە هەژمەتان. تووانەوە. (هەورا) پاداش
تاواندان(ئەردە)
بژاردنی چتێک. پاداش دانەوە
تاودان
تەنگاو و سەخلەتکردن. هاندان، فیتدان. وەپەلەپەل خستن. پۆڵا سوور کردنەوە تا هێزی نەمێنێ. گۆنگل کرن._ی پرچ: بە گوریزە کردن، گوریزەدار کردن. ووڵاخ غاردان، لنگدان. پێچ دان، خولخوواردن، گەڕان، بادان
تاوستان(دەر)
هاوین. کاتی پێگەیشتنی هەموو جوورە دەغڵ و میوەیەک. _ی: هاوینی
تاونان(کە)
ڕاونان، ڕەپێ نان
تاونیان(ئەردە)
ڕاونان، تارینان، تەرەدووانیان. لنگدان
تاووسان(فە.، ڕۆژ.، جا)
هاوین._ی: هاوینی
تاویان
تاپان(باک)
لوولدان، پێچانەوە. پێی ووشتری
تاڤان(باک)
تاوی بارانەی. ئەو بارانەیە، کە لە بەهارێ یان پاییزێدا پارچەپارچە دەبارێ
تاکمان لە جووت
تاقمان لە جووت
تاڵان
تاراج، چەپاو. (باک) پەلیسە. یەخترمە. فەرهوود. کە ل و پەل یا ئاژاڵ و ووڵاخێکە بەزۆر لە مرۆڤ بستێنرێ._کردن: فەرهوودکردن، بەزۆر ماڵ لە مەردوم ئەستاندن
تاڵان و بڕۆ
ئاخۆران و بخۆران و تاڵانکردنی ئەم و ئەو
تاڵدان
جەوت و مازووی کوتراو بە مەشکە داکردن، خۆشکردن و دەباغکردنی پێستی خاو بە مازوو و جەوت و تێکوڵە هەنار
تاڵداگریان
ڕەش بوون، ڕەشەوەبوون. ڕق هەستان
ترازیان(دەر)