تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرۆک بەردان
بریتییە لە دەست لێک بەردان، وازهێنانی یەکێک لە یەکێکی
بەریان
جێگای شکاندنی دەروای جۆگەو یا ڕووباری. ڕێ گوزاری ئاووبا: بەریانی ئاوەکە یا بایەکە بگرە. گرتنی ڕێگای ئاوە بۆ پەنگ خوواردنەوەی بۆ مەبەستێ، جێگای شکاندنی ئاوی کشتوکاڵ
بەرەبەیان
شەوەکی، دەمەدەمی بەیانی
بەرەنان
بەشەنان
بەرەودووانان
بەروودووانان
بەرەژان
ووردە ژانێکی دەمدەمییە لە پێش منداڵ بوونێدا بەچەند ڕۆژێک تووشی ئافرەت دەبێ
بەرەڤان(باک)
بەرەوان، نێویژیکار._ی(باک): بەرهوانی، نێویژیکاری، نێویژی
بەزان
بەزین، (کە) گاڕبوون
بەزم گێڕان
گێڕانی بەزم و ساز
بەزمان
زارەکی، بە ووتە، بەزار، زمان ڕەوان، بە دەم و پل
بەزۆکەوان
خۆشبەزەوان. ئۆتۆمۆبیلچی، شۆفێر
بەزیان
بەزەوی یادان
بەستران
پێچدران، پێچ خوواردن، گرێدران. بوونە سەهۆڵ، (باک) تلوونج. مەیین._ی دەرک و پەنجەره و ئیتر: داخران، پێوەدران. لە ترسان_: جڤنین._ی پیاوێک لە چوونە لای خێزانی لەبەر سام یا چتێکی پووچی تر
بەستەزمان
بەسەزمان، کەڕەواڵە، لێ قەوماو، هەژار._ی: بەسەزمانی، کەڕەواڵەیی، هەژاری، لێ قەوماوی
بەسزمان
بەسزوان
بەسیان بەیەکەوە
پێکەوە بەسترانەوە