تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بناوان(موک)
کابانی ماڵێ، بنەوانە، ئافرەتێکە ماڵی ڕەنێو بێنێ، (هەوراڕەوا) بەند، سەرچاوەی ئاوێ، بەرهەڵستێکە لە پێش ئاو تا بەرز بێتەوە، (باک) پڕۆزە. بنەچەکە، بن و بناوان
بنتیان
هەڵواو گەزۆیەکە، کە بە بنی تیانەوە دەنووسێ
بنج داکوتان
ڕیشەداکوتانی درەخت و سەوزایی، جێ گیربوونی چتێک
بنج و بناوان
سەرچاوەو بناغەی کارێک
بنخەرمان
دانەوێڵەیەکە، کە لە ژێر خەرماندا دەمێنێتەوه و خڕ دەکرێتەوە، پاش هەڵگرتنی کۆمەڵەکان و دابەشکردنیان هەر چتێکی ماوه_ی پێدەڵێن
بندان(خۆ.، ڕەوا)
ووردەخۆڵی دووای دابێژتنێیە، (دزە) گەنمێکە وەکوو گژنیژییە بە دەستاڕی دەیکەنە ئەستوورک
بندیان
بنپژان
بنڕژانی کچان بەهۆی کەوتنە خووارەوەی لە جێگای بڵندەوە
بنگۆزروان
بنی گیایەکی بەهاری گەڵاووردی وەک شووتیە، سێفەزەمینە شی پێدەڵێن
بنیان(باک)
بنیاو، بنیات
بنێسان
لە ئەنجامی نەخۆشیدا لەڕو لاواز بوون، باریک و بنێسی
بنەبان
لای سەروو، لای ژووروو، پشتەوە._ی خانوو: نژارە
بنەتان
دارەکەی خووارەوەی کەرەستەی تەونییە، کە لەنێو کونی سمتەکی دەنرێ و تەونی پێ قایم دەکرێ
بنەزمان(باک)
گرێ و یا قوونێرێکە لە بنی زمانی ووڵاخان پەیدا دەبێ
بنەڕان
شووێنێکە تایبەتییە بۆ مەڕان، مۆڵگە
بنەگۆزروان
بنی گیای گۆزروانە
بهندخووەدان(باک)
خۆ بۆنخۆشکردن
بهنۆلێدان(باک)
بۆنخۆشکردن