تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕەکخانە(باک)
مشارخانە
بژانک(باک)
کەرەستەی ڕازانەوەی ژنان
بژانگ
ڕێزە مووی سەرپێڵووی چاوانە. مژۆڵ. قەلداس. ڕیشووی چت. خۆدۆزین
بڵمەتانە
مرقەمرقانە، نیکەنیکانە
بڵیمانە
گریمانە، لیمانە، بریوان، خووێن و خوڕێکە دووای زانێ بە ئافرەت و هی تردا دێتە خووارەوە. کێم و هەوای زەحیری دارانیشە
بۆدانەوە
بۆرانخانە(باک)
کۆترخانە
بۆراندن(باک)
بۆراندک(باک)
گووێزەرەوە
بۆرانی
بۆرانی بامجان
بۆرەقانی(هەورا)
گیای سوورکراوەوەیە لەناو ڕۆن و هێلکەدا
بۆمارانە
چڵە گیایەکە بستێک بڵند دەبێ پەلکی ووردو بۆنی زۆر خۆشه و تامی تاڵە بە دەسک لەکەنارو ناوو دەوروبەری هەر کووپەو کونێکی هەڵبسووڕێ و هەنگی تێکەن بە جێی ناهێڵن و دەیکەنە داڵدەی خۆیان، سیرمۆکە
بۆڕاندن
هەلین، بۆڕەکردن، قۆڕاندن، قووڕاندن، کۆڕین(بۆ ڕەشەووڵاخ)
بۆڕیۆ هەناسەدانێ(هەورا)
بۆڕی هەناسەدانێ
بۆژانە
گیایەکی گەڵاووردی لاسک درێژە گوڵێکی بۆری گچکە دێنێ، بۆنێکی توندی هەیە بەناو جل و بەرگدا دەکرێ تا لە مۆرانە بپارێزرێن