تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڵیشانەوە
فلیقانەوە، پانبوونەوەی چتێک بەهۆی قورساییەکەوە، کە بکەوێ بەسەریدا
پۆرانگ(باک)
جوورە خودییەکی پێشگەرێتییە
پۆرساندن(باک)
پۆزەوانە
پووزەوانە. ئاسنێکە دەخرێتە سەر لووتی ووڵاخ و ڕەشمەی پێ بەند دەکرێ
پۆسانن
پۆساندن، پرتووکاندن، خراوکردن
پۆستەخانە
تەتەرخانە، چەپەرخانە. شووێنێکی تایبەتییە، کە پۆستەی تێدا دابەشکرێ
پۆسکڕاننەوە
پۆسەخانە
پۆشانن(ئەردە)
لەبەرکردن، پێ لەبەرکردن. شاردنەوە، پنامکردن، پەنهانکردن
پۆلکەگایانە
پۆلیسخانە
هەیتەخانە
پۆپانە(زەن)
پۆڵانیا(موک)
دەمەزەرد، (دزە) بەرەنیا. گاسنێکە یا مرازێکی تر نووکەکەی کول بووبێ پارچە پۆڵایەکی چکۆڵەی دەخەنە سەری و تیژی دەکەنەوە
پۆڵکەمارانە
شۆقڵیمارانە
پۆیلانە
باربوو، باربووێکە، کە ڕۆژی دووەم ژنان بە بووکێیەوە دەبەن و یا بۆ ژنێکی دەبەن، کە منداڵی بووبێ. (خۆ) پۆلیە
پیازەخووگانە
سەلکی گیای کاردو (هازە ناخورێ). پیوازە کێویلە: گیایەکی کێوییە وە پیوازی دەچێ، بەڵام ناخورێ، کەچی بەراز زۆری حەز لێ دەکات. هەندێک زەوی، کە هەرێزدارو پیزڵداربێ و جووتێر نەتووانێ بیکێڵێ چەند سەلکێکی لەو پیوازەی یا چەند بێیەک لە زەوییەکەدا دەشارنەوە بەراز زەویەکەی هەڵدەدڕێ و دەیکێڵێ تا نەیدۆزێتەوە ڕاناوەستێ
پیازەمارانە
پیانان
دانانی چتێک لەسەر چتێکی تر بە نهێم
پیانوو
مرازێکە لە ئامرازەکانی مۆزیقە