تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێخانی
جووره هەڵپەڕینێکی کوردییه. خێڵێکی کورده له هەرێمی کەرکووکێدا دادەنیشن.
شێر و خەتانێ
جووره گەمەیەکی قوماری منداڵانەیه.
شێرانه
وەکوو شێری، کردارێکی ئازایانەیه، کە لە کردەوەی شێری بچێ.
شێروانی
دارەڕای دووقەده لەسەریەک ڕایەڵ دەکرێ.
شێرەوانی
پیشەی بە خێو کردنی شێر.
شێسته بارانه
ڕەهێڵ، شەسته بارانه، ڕەهێر، ڕێژنه بارانه. شەست دەکا.
شێفدانەوە
شێلاندن (باک.)
شێلانه (هەورا.)
شێلانێ (هەورا.)
شێواندن
تێکدان، پەشێواندن، پەشۆکاندن، ئاژاوەکردن، تەڕتلاندن، شڵەژاندن.
شێوانن
شێواندن. شڵەقاندن، ئاوێنەکردن.
شێوانی کاروبار
شێوەقوڵانی
شێوشیوانێ، چێشته قوڵەی منداڵانه.
شەبکاندن (باک.)
ئێشاندن، ژان پێکردن لەبەر نەخۆشی یا ماندووێتی. بشەبکینە.
شەخاندن (باک.)
سەرەوژێرکردن. (بشەختێنە.).
شەدانکە
کیسەی سابوونی ژنانە، کیسەی سابوون و شانەی ژنانە.
شەدانە
(هەو.) حەوێنج، (هەورا.) شمڵی، شادانە، توو، گوش، بە کوتراوی تێکەڵ بە ڕەشەکەی دەکرێت بۆ تام و بۆنخۆشی لە پێش برژاندنیدا بە نانی وەردەکرێ. تۆوی گیای گونیه.
شەرابخانە