تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شایانە
میرانە، خونکارانە.
شتلاندن (باک.)
داری گچکه چەقاندن. بشتلیینە.
شریخاندن
شریخەکردنی هەور، قیژاندی یەکێک زۆر بە توندی، چریکدان، زریکاندن، شیتانن.
شریخانن
شلقانن
شلێقانن (باد.)
شهاندن
(هەر.) زەڕەی کەر و ئێسترێیه، زەڕاندن.
شوفاریانه
کانگا و داڵدەی شۆفاران.
شووانانه
چتێکه بدرێ بە شووانان.
شووانخەڵەتێنه
باڵندەیەکی چکۆڵەیە هێندەی ڕەشۆڵەیە خۆی مات دەکات تا نزیکی نەکەون نافڕێ، کە فڕیش دیسان هەر لە نزیک دەنیشێ تا نزیکی نەبنەوە نافڕێ، شووانهەڵخەڵەتێنه، شڤانشتەغلینەک، شڤانشتەغلیک، چڤک، قوشەکڵاونه.
شووانشووان (ئەرده.)
جووره یاریەکی منداڵانەیە.
شووانشووانانێ
گەمەیەکی منداڵانەیە.
شووانشووانەکی
شووانهەڵخەڵەتێنه
شووانکاره
دووکەس، کە ماڵاتیان تێکەڵ بە هی یەکتری دەکەن و هەر کامێکیان، کە بەخێویان بکات دەبێتە ـ . ڕان بە تەرازگرتن و مێگەل بە نیوەیی. تیرەیەکە لە جاف. ـ یی: شووانێتی.
شووانکیله
گیایەکە شیرەکەی دەبێتە جیل (لاستیک).
شووانی
شڤانی.
شووانێتی
شڤانێتی.
شووانە (هەورا.)
شووانەو ووشتر (هەورا.)
ووشترەوان.