تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەگسەگانێ (هەو)
گەمەیەکی کوڕ وکچانە.
سەڵاقخانە
شووێنی ئاژاڵ وڕەشەووڵاخ لێ کوژتنەوە.
سەیاندن (باک.)
تێ هەڵسوون، سوواخدان، بسەیینە.
سەیرانکار
سەیرانکەر، سەیرانگەڕ.
سەیرانکردن
چوونەسەیران.
سەیرانگا
سەیرانگە، شووێنێکە سەیرانی لێبکرێ، گێڵگە.
سەیرانگە
سەیرانگا، وار، هەوار، سەیرانگەهـ، گۆرانگە.
شابانە (ﺌەردە.)
شاوانە٬ یەکێکە لە دەرمانەکانی گیایی بۆئەو چتانە بەکاردێت٬ کە مەرزنجۆش لە پزیشکیدا بەکاردەبرێت.
شابەندەرخانە
شابەنەرخانە٬ سەرایەکە شابەندرە تێیدا دادەنیشێ.
شاتاندن
شاخاندن
شریخەکردن٬ شیتاندن٬ چریکاندن٬ قیژەکردن٬ حیلاندن٬ شریخاندن.
شاخانن
شاخانە
بزنانە٬ (جا.) کوودە (لو.٬کەل.) شامشمار. پارەیەکە لە خاوەند ماڵات ئاژاڵ دەستێنرێ لە خاوەند یا بەرانبەر بە لەوەڕی شاخ٬ مەڕانە لەلایەن میری یا ئانماوە.
شادانە(ﺌەردە.)
تۆوی گوش٬ تووگووش٬(ﺌەردە.) دان بەنگ٬ شەدانە.
شادمانی سەردەمی بووکێ
شادیانە
بەزم٬٬ ئاهەنگ.
شادیانەی زایین(ﺌەردە.)
کوڕانە٬ گووێزەبانە٬ شادمانی و بەزم و ڕەزمی منداڵبوون.
شاراندن(باک.)
شارانگەڕ
وێڵ٬ سەرگەردان.
شاردرانەوە
لەبەر چاوەوە لا دانی چتێک٬ بزرکانی شتێک.*