تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆلانە
وەکوو کۆلان٬ وەکوو بەندان٬ بەندیانه٬ وەکوو نۆکەران٬ بەندەوار. بەخششی کۆلە و نۆکەران
کۆلزووانە
(کە.):زمانەگا٬ گیایەکی بەهاری و دڕوودار و زبرە
کۆلۆزپانە
(هەورا.): گیایەکی بەهارییە گوڵێکی زەردی هەیە بە کوڵاوی بۆ ژانەزگ دەخورێ
کۆپانە
(کە.):ئەو نەختە تووکەیە کە بە سەر پشتی بەرخانیە وە دێڵنەوە.(کە.):قیتایی سەر پشتی ووشترانه٬ دووگی سەر پشتی ووشترانە
کۆپلانە
(باک.): سەرەوەژێر یا پەرت کردن
کۆچخانە
شووێنی کۆچ کردن. (باک.): دیزەی چکۆڵە
کۆکمانە
(ئەردە.): زامێکە لە مەڵاشوودا پەیدا دەبێ
کۆڵوانە
شاڵینه٬ (بابا.):چارۆکه٬ (هەورا.): چارەکه٬ بەرانپیل٬ (دزە.):بەرامپیل٬ بەراپیل٬ (کۆ.):چارەگە بووزینە.(کەل.):ماشته٬ پارچە تەنراوێکی چووار سووچە ژنان لەسەر جل وبەرگیانەوە لە کۆڵیان دەکەن
کۆڵەوانە
کیرەسەیانە
کیرەپسانە (هەو.)
گەمەیەکە.
کێشانە
کێش٬ بەتەرازووکێشان٬ ئەندازەگرتنی چت بەسەنگ و تەرازوو.
کێلانە
کێڵان٬ (هەورا.) کەلانە.
کەبابخانە
دووکانێکە تەنها کەبابی لێ ببرژێنرێ و بفرۆشرێ
کەرانە
باجی کەران و باریان
کەستانە
(بابا.):گیایەکە
کەلانە
(هەو.کە.موک.):نانێکە بە هەویری پڕ دەکرێ لە ووردە پیواز یا گۆشتی ئەنجنراو و سیر دووای برژانی لە نێو ڕۆنی دا شەتڵ دەکەن. (هەورا.): گێلاخە
کەمانچەکەوانە
پارچەیێکە لە پارچەکانی مۆزیقه٬ چەند ژێیەکی پێوەیە دارێکی تایبەتی لە ژێیەکان دەدرێ دەنگێکی خۆشی لێوەدێ
کەمانە
(هەورا.): کەوانه٬ مرازێکی ئاهەنگییه٬ تیرێکی ئاوێژراوه٬ کە بگەڕێتەوە بە هۆی ئەوەیەوە٬ کەوەچتێک کەوتبێ
کەمچیکڵدانە
تووڕە٬ قەڵس