تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڕیانە
گیاندارێکە پێی دەڵێن قۆڕی
قوڵقوڵانە
(ئەردە.): بالینە: قەلقەلانچکه٬ ئاڵقەیێکە لە کۆنە پەڕۆو لەسەر سەر دادەنرێ تا تەبەقەو چتی لەسەر دانرێ
قۆرخانە
چەکخانه٬ جبە خانە
قۆریانە
قۆژیانە
قەرەوانە
قارەوانه٬ لەگەنێکی زۆر زله٬ کەچەند کەس شێوی تێدا دەخۆن
قەوانە
(هەو.): قاپوغە فیشەکی بەتاڵ٬ قاڵکە فیشەک ٬ قاپووڕی فیشەکە٬ درۆو دەلەسەی ڕێکخراو. ساف٬ ساپ٬ چتێکی گردی تەنکی پانە دەخرێتە سەر سندووقی گۆرانی پێ لێ دەدرێ
قەپووچکەی بارانە
بڵقێکە لە کاتێکیدا سەر هەڵدەدا کە بارانە بەسەر زەوییەکی تێراودا ببارێ
قەڵغانە
نەخشێکە لەوێنەی قەڵغان دروست دەکرێ لە چیغیدا
لابانە
جوورەتێر کە هات جووتی بکا زەوییە کەی دەکاتە چەند بەشێکی گەورە کە پێی دەڵێن (بانە) ئەوی مایەوە و ئەندازەکەی ناتەواو بوو لابانەی پێ دەڵێن کە ئەویش بەش دەکرێ و دەکرێتە چەند لاتێک .
لاشیپانە
کەناری دیوارییە لە نزیک چوار چێوەی دەرک و پەنجەرانە
لانە
(فە.):هێلانە.(زا.):وەکر.سلک
لاوانە
بڕوانە(لاشیپانە)
لفانە
(ڕۆژ.):دووانه٬ جمک
لووتەوانە
(هەورا.): خەزێم
لووخانە
(کە.):بەزم٬ ئاهەنگ
لۆخانە
(دزە.):بەزم و شایی و ئاهەنگ. هەزار لۆخانە بەشێکە لە مەعیدەی ماڵاتی کاوێژکردەوە و قووتیدا دەچێتە ناوی
لییمانە
گرییمانه٬ بڵییمانە. ئەو تەڕاییەیە کە لەگەڵ کارو بەرخان دەبێ٬ تەڕایی کارو بەرخانە دووای بوونیان بۆ منداڵیش بە کار دەبرێ وەکوو چڵم وایە. میینای دەریایانه٬ یانی جێگای بە لییم٬ جێگای لییم دار٬ لیمدار
لەرزانە
جوورە خشڵێکی ئافرەتانە بە کڵاوەوە یا بە شەدەوە دەکرێ.(ڕەوا.): بسکۆڵە٬ بسکۆکە