تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووفلیقانە
چتێکە سەری دوولک بێ، دوولەپان ، دووشاخە، دوولپ،دوولک،دووپەلان
دووفلیچقانە
چتێکە دووپەلی لێ بووبێتەوە پەلەکانی لەیەکتری نزیک بن
دوولانە
دووچەنانە
دووچەندانە
دووچەنانە، دووهێندە، نەتەوەی کورد دوو ئەوەندەی نەتەوەکانی تر زیرەک و ئازایە
دگڵدانە
(بابا.): جاران بۆ بەشەڕدانی کەڵەبابان بەکاردەبرا
دڵبەرانە
دڵکێشانە
دڵدارانە
گراوانە، پەخشان و هۆنراوەی دڵداری
دڵی یانە
دۆدانە
دەوشک، مەشکەیەکە، کەدۆی تێداهەڵدەگیرێ، یا تووڕەکەی دۆیە
دۆمانە
(ئەردە.):گورگە لۆقە، گورگە
دۆوانە
دۆڕدانە
(هەۆ.): ئەو جێگایەیە ، کە لە ئاشی گەنمی لە سەر ڕۆدەکەن
دۆڵیانە
(کە.،ڕۆژ.): دۆڵاش، (بابا.): ئەو شووێنە، کە دانەی ئاشی تێدەکرێ
دیانە
زار،زارک، دەمی چتی. (ئەردە): دانەی چت، ناوی دێیەکی گەورەیە لە باکووری ڕەواندزێ
دیانە دیانە
(بابا.):ددانە ددانە
دیانە کڵێڵ
دیانکڵێڵ،ددانەی کلیلی
دیلانە
(باک.): هەڵپەڕین، دیلانێ.(کۆ.) گۆرانیێککی تایبەتییە لە نێو جۆلانە دا دەیڵێن