تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاڤلێگەڕاندن(باک)
چاڤنقاندن(باک)
چاڤیگورگین هاتە شکێناندن
بەدخووی و داوێن پێسێتی تێکچوو
چراکووژاندنەوە
کووژاندنەوەی ئاگری چرا
چرتاندن
قرتاندنی تۆوو چتی تر
چرساندن
تروسکان، چرسان
چرمساندن(ڕەوا)
چتێکی ڕەق نەرم و شلکردن
چرمساندنەوە
پووچ و پووتکردنەوە، چرروساندنەوە، لەڕو لاوازکردنەوە
چرووساندن
ئازاردان، ڕەنجدان، چەوساندنەوە، ئارام لێهەڵگرتن، تەنگاوکردن، ئەنراندن، (باک) ئەرناندن، چرمساندنەوە، پووچ و پووتکردن
چرووکاندن(ئەردە)
چرپاندن
تێک ئاوێژتن، چرپان چرپان، چپاندن، چرپانن، بە توندی ڕۆیشتن، بڵاوە لێکردن. (باک) دادان، پەلکردن، (بۆ دارو پێنووس). چرپەکردن بە گووێی یەکێکیدا. (ئەردە) دزین، فێڵکردن
چرژاندن
بڵاوکردن، پەخشاندن، پژاندن
چرڤراندن(باک)
بڵاوو پەرێشانکردن
چرکاندن
قرچاندن، تەقاندنی چەک بەبێ فیشەک. (باک) لۆکە لە خەڕەکدان
چریاندن(باک)
چریکاندن
چڕین، قیژاندن، زریقاندن، هاوارکردن
چزاندن
پێوەدانی دووپشک و ئیتر. کززە، قرچە، دەنگی گۆشتی سوورکراوەوە یا برژاو، تنۆکێک چەوری لە بەر ئاوور بکەوێ یا تنۆکە ئاوێک لە نێو ڕۆنی داغ بکەوێ_ی لێدێ: قرچە یا کززەی لێدێ، ئاوور وە لەشیش بکەوێ_ی لێوەدێنێ
چزە لێهەڵساندن
پێوەدانی دووپشک و ئیتر، ئازارو زیان پێگەیاندن، چزە لێهەستاندن
چغاندن
چغەکردن
چغراندن(باک)