تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داندۆک
ساوار لە ناو دۆی کۆندا پەروەردەکرێ دووایە بە سەلک سەلک ووشک دەکرێتەوە ٬ وەکوو ترخێنەیە بە دۆی دەکرێ بەڵان شێلمی تێ ناکرێ دووایە دەکرێتە چێشت. (هەورا.): دۆینە
دانماندن
(ڕۆژ.):داتەپاندن
دانوشتاندن
نوشتاندنەوە٬ دووقەدکردن و دەق کردنی هەندێ چت
دانوواندن
دانەواندن٬ چەماندنەوە٬ خووارە و هاووردن
دانووساندن
پێدانووساندن٬ گەزتن٬ خۆ-:خۆ گرتن بە نهێنی بۆ بیستنی ڕازی ئەم و ئەو
دانیشاندن
ڕۆنیشاندن٬ ڕوونیشاندن
دانەواندن
نزم کردن٬ دانوواندنی چتە لەزەوی. دەست داهێنان٬ سەرشۆڕ کردن٬ بەرانبەری نەکردن٬ دەست نەکردنەوە
دانەڕەڤاندن
(باک.):ددانە چیڕە لەسەرمان٬ یان لە ڕقان٬ دان ڕسکێ٬ دان رێکێ
داهاندن
داهێزاندن
داهێزراندن٬ لەش-: لەش داهێزران
داهێزراندن
داهەراندن
(باک.):پەزو هەموو جوورە ئاژاڵێک ناردنە سەر خووێ و ئاوێ
داهەلاندن
(باک.):هێنانە خووار٬ داهێڵان
داووزاندن
(ئەردە.): دابەزاندن٬ پیادەکردن
داووزیاندن
داوەراندن
(باک.):داوەرڤاندن٬ خاوێنکردنەوە٬ پاڵاوتن٬ وەراندنی چت بەزۆری٬ هەڵوەراندنی دانەوێڵە بەدەست یا هەنار داوەراندن
داوەرڤاندن
(باک.):داوەراندن٬ خاوێنکردنەوە٬ پاڵاوتن
داوەزاندن
(زەن.):دابەزاندن
داوەشاندن
تەکاندن٬ داتەکاندن٬ داوەراندن٬ جلی مۆرانەدار لە ناو تەندووری گەرمدا هەژاندن تا کێچ و ئەسپێیەکانی لە تەندوورێ بکەوون٬ دەست هەڵێنانەوە بۆ لێدانی کەسێک یا چتێک یا هەر گیاندارێکی بێ٬ بۆ – ی دەست و پێ و لێوی قەڵەشتوو: تۆوی غەربەند و بەزی ڕەشان و مێوی لە ئاوری داوێن هەر جێگایەکی قەڵشی بێ بە ئاور و دووکەڵی دەرمانە دابگیرێ و سەریشی داپۆشرێ و بەدەستی داکوترێ و ئاویشی لە ژێر دابنێن کرمی قەڵشاوەکەی تێدەکەوێ و قەڵشیوە کە چاک دەبێتەوە. چاندن٬ تۆو چاندن
داپ ڵۆساندنتن
داپەڵوساندن، داپڵۆستن