تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاپاندن(باک.)
فریودان،لەخشتەبردن،قۆڵشکاندن، تەفرەدان ،هڵخەڵەتاندن،هەڵفریواندن،خڵافاندن.
خاڵکوتاندن
خاڵکوتان بە نووکی دهرزی لەسەر لەشی مرۆڤان.
خایاندن
کێشان،خاواندن،پێچوون،پێچوونی کارێک بۆ چەند کات ودەمێک:چوون وهاتنەوەم لە ههمەدان(6)ڕوژی خایاند.ڕێک کەوتن.تەفرەدان،هەڵخەڵەتاندن.
خراندن
(باک.):فریودان، لەخشتەبردن،هەڵخەڵەتاندن،لێهەڵسوون،خشاندن ،سوویین، تێهەڵسوون، لێسوون،خڕەخڕلێهینان، دەنگ لیوهێنان
خرسسسسساندن
خرفاندن
خەرفاندن
خرماندن
لووشە لووشکردنی ئەسپو ماین و ئێستر و گووێدرێژانە
خرچاندن
پێکاندن،گووێ گرتنبۆقسەی خەلک.
خریکاندن
(زا.):ڕاکێشانی چت بەسەر زەویدا
خزاندن
هەڵخلیسکاندن، خشاندن،خلیسکاندن، تێخزاندن
خشاندن
خلساندن
خلیسکاندن، هەلخلیسکاندن
خنکاندن
(رۆژ.هەورا.) تاساندن، فەتساندن، لەسیدارەدان، لەداردان، کوژتنی کەسێک لەئاو دا یا بە هەناسە بڕینی
خوراندن
(فە.): خوریاندن، هەڵکراندن، شەرمخاندن، کرکاندن،خوەراندن،هەورا.)ووریاندن، بە نینۆک شووێنێک لە لەش خوراندن کە ئاڵۆشی لێ پەیدا بووبێ
خورپاندن
داخورپاندن، ڕاچناندن، چلەکاندن، داچلەکاندن
خورۆشاندن
وورووکاندن و تێکدانی کۆمەڵێک
خوساندنەوە
نەرم کردنەوەی چتی ڕەقە