تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تامان(شا.، ئەردە)
پەرژین، تانۆک. تەیمان، چتێکە وەکوو دیوار لە دڕک یا لە قامیش یا لە چرپی دروست دەکرێ بۆ قەدهغە کردنی خەڵکی لە چوونە ناوباغ و باغچەکەوە
تامخۆش
بەتام، چەلەنگ تام._ی: بە تامی
تامدار
خۆش، بەتام، مەزەدار، چەژەدار، چەژدار._ی: خۆشی، مەزەداری
تامزیڤ(باک)
ڕووکێشی زیوی
تامزێڕ(باک)
تامسار
(باد) بەهەوا، بەفیز، فیزدار. (باک) بێ تام، بێ مەزە، ناخۆش. خوواردن و خوواردنەوەی چتی ناخۆش._ی: بەهەوایی، فیزداری
تاموبۆ
تاموخووا(ئەردە)
ڕۆن و خووێ. ئاوی زار. (ئەردە) نمەک، مەزەو تامی قسە
تامووسک
دامووسک، مووی درێژی باڵ و کلکی بارگیرانە دەکرێت بە داو بۆڕاوی باڵندان
تامووێر
تامۆر
تامژین
منداڵی شیرەخۆرە، کە دەست بە خوواردنێ بکات
تامۆ(باک)
تامۆر(ڕۆژ)
تاوێر، تامووێر. ئەو تەختە بەردە سوورانەیە، کە کانگایان هەیە. (باک) چڵک و قڕێژی قژی ئاڵۆزو نەشۆزاوی گیانلەبەران
تامۆرایی(ڕۆژ.، کە)
تامیتامیدان
خوواردنی چتێکی خۆش لەبەرچاوی کەسێکی بۆ ئەوەی، کە ئەو حەزی لێبکات و تۆش بەشی نەدەی. تامەتامەدان، چاوبزدان، تۆتکاندن
تامیزک(ڕۆژ)
تامیسک(شار)
تێمیسک. زیپکەیێکە لە دەم و لێوی مەردومان پەیدا دەبێ بە هۆی تاو لەرزەوە. تبخالە