تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشبام
ڕەشباو، ڕەنگڕەش، ڕەشکار
ژنمام
(باک.): ئامۆژن
ژێرجام
دەورێکە جامی لەسەر دادەنرێ
کام
(موک.٬ بابا.٬ کە):بۆ دیاری کردنی چتی پێویست بۆ پرسیاره٬ کێها٬ کامه٬ کامەتا٬ کیژک٬ کامیان.نە. نەخۆشێکی ووڵاخانە: ئەگەر لە نێو چەند ووڵاخێکی جۆ بە هەمووان بدرێ بە یەکێکی نەبێ یا درەنگی بدرێتێ دەڵێن-ی کردووە تا کامی نەئاژنن چانابێتەوە و جۆشی پێ ناخورێ واتە تا بە سووژن بن ددان سووژن ناژن نەکەن و کەمێک خووێنی لێ نەیەت چانابێتەوە. بەخت٬ ئارەزوو٬ هات٬ مەبەست٬ مراز. (باک.):جەنجەڕێکە لەداری گێرەی پێدەکەن.
کام ئاژنین
بە سووژن بنددانی ووڵاخ و ڕشەووڵاخ و ئیتر ئاژنینەوە٬ کە کامیان کردبێ
کوڕمام
(باک.): کوڕی مام٬ ئامۆزا
کوڕەمام
کچەمام
دۆتمام٬ ئامۆزایێکی مێیینەیە
کەلام
(هەورا.): خەرمانی دەغڵ و دان یا گزر و گیا
کەچمام
(باک.):کچی مام
گرام (باک.)
گهیشک (باک.٬ ئام.)
بڕوانەک گوویشک.
گوڵ ئەندام
گوڵندام٬ نێوی ئافرەتانە.
گوڵندام
گوڵ ئەندام٬ ناوی ئافرەتانە.
ڵام
(باک.): گووپ
یام (هەورا.)
یا٬یان٬ئان.