تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاماڵە
ماڵە. چتێکی درێژ یا چووارچێوەدارە بە تەیمان دەتەنرێ و زەوییەکی پێ ماڵە دەکرێ کە تۆوی پێدا کرابێ بۆ ئەوەی گلمەت و کەستەکەکان بشکێنێ و ووردکات و هەم تۆوەکەش وە ژێر خاکی خات تا چۆلەکە نەیخۆن
پامز
(ئەردە) پاڵادڕانە، پێڵاودڕانە
پاموورە
پاوانە، (هەورا) پاموورە، زەنگیانەی ڕەش و شین بە سێ لیپ دەهۆنرێتەوەو لەپێ دەکرێت
پامێزە
گووی هەنگە، کە لەسەر کانی دەیکا دووای ئاو خوواردنەوە کە سەرێکی خڕو سەرێکیش باریکە، هەنگدۆز تەماشای دەکا سەرە باریکەکەی ڕووی لەهەر لا بێ دووای دەکەوی تا پلوورەکەی دەدوزێتەوە تا هەنگووینەکەی دەرخات. خوری و مووی دەست و پێی ئاژاڵ. ئاوی ووشک بووەوەی ناولینگی سابرێن لە کاتی ئارەزووکردنی پەڕینداو دووای پەڕین
پامەمەری
سەردوولکە، سەردوولکەبێژ
پاڵامز
ڕۆنی کەرەیە، کە شووان لەبری مزی شووانێتی دەیچنێتەوە یا کرێیەکە شووانان لەباتی شووانانەی خۆی لە خاوەن ئاژاڵی دەستێنێ
پاڵدامێن
قەراخی خووارووی داوێن، داوێنی شاخ و گرد
پرچاگەنم شامی
ڕیشووی گوڵە پێغەمبەرە
پریسکە(ئامێد)
پزیشکنامە
پەڕتووکی پزیشکی
پسپۆڕی وەرامی
وەرامناسی. ئابوری ناس
پشکامۆک(باک)
گۆرانییەکی کوردییە
پڵاوبامیە
پڵاوێکە خۆرشتی بامیە بێ
پیاماڵین
پێداماڵین، پێداماڵینی چتێک بە چتێکی دیکەدا
پیسێر(ئامێ)
پێجامە
پۆشاکێکە وەکوو چاکەت و پانتۆڵ وایە، بەڵام بێ بەرە لەکاتی نووستنێدا لەبەر دەکرێ
پێخامبەرایەتی
پێغەمبەری، پەیامبەری