تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دامەزراو
دابین کراو٬ (کە.):دامزراو٬ بنەگرتوو٬ جێگرتوو٬ بنگرتی٬ تاقەتکراو٬ چتێکە لەشووێنێکیدا جێگیربووبێ٬ چەقاو٬ چەقێنراو
دامەزراوی
دامەزرایی
دامەزرێنەر
دابینکار٬ هێورانەر
دامەن
داوێن٬ دامێن
دامەنە
(کە.):پک کەوتوو٬ بێ بەهرە٬ بێ بەش٬ بەشبڕاو
دامەکە
خۆ:ئایا٬ ئاخۆ
دانامە
(ئەردە.): بۆز٬ مووی ڕەش و سپی
داوەتنامە
نامەیێکە بۆ بانگهێشتن بۆ سەر داوەت و زەماوەند بۆ دۆست و برادەر و ئاشنا و خزم و دراوسێیان دەنێردرێ
درامەتی
(باک.): سووێند، سووند
دلامەت
دلهۆئامای
(هەورا.): دڵهەڵاتن
دۆشدامان
دۆشداماو
کەسێکە دامابێ و بیر لە چتێک بکاتەوە
دێوجامە
پەردەیێکی تەخت سپییە چەند گوڵێکی تێدایە بەپارچەی ڕەنگاوڕەنگ ڕازاوەتەوە،ڕاوکەران بە پێش خۆیانیەوە دەگرن لە دوور باڵندەی تری بۆ دێ و ئەویش بۆیان دەچێ تا نزیکیان دەبێتەوە و بە تفەنگی دەیانکووژێ
دەرامەت
داهات٬ قازانج٬ سوود٬ دەستکەوتێکە گوزەرانی پێ بکرێ . (باک.):هەجەل٬ سەوزی٬ سەوزآوات
دەرامەد
دەرامەت٬ سەرەتا
دەرد دامرکان
کفت و کۆی ئێش و ئازارنەمان
دەرد دامرکێن
دەردامرکاندن