تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەوننامە
خەڕامین
شینی،مونی،قونەقون.
دارامازی
(باک.): دارەمازوو
داردەڵامە
(ڕەوا.): گەمەیێکی منداڵانەیە جووتە گوریسێکە لە لکی دارێکی دەخەن و دارێکی درێژیش دەخەنە نێوقەفی گوریسەکانەوە، کە بەرانبەری یەکتری ڕابوەستن و منداڵان سوواری دەبن، (جا.) داردیلەکانی،(هەورا.)دیلەکانێ
داشی دامە
بەردی دامە.
داما
(فە.):زاوا
دامار
(باک.):دەمار٬ نەژاد٬ ڕەگ٬ (باک.):زڕباب٬ زڕباڤ. –ی (باک.بتلیس.):زڕکوڕ
دامان
پەک کەفتن٬ پەک کەوتن٬ دەستەوو ستان بوون٬ دەستەووسان بوونی مەردووم و پەک کەوتنی لەسەر چتێک. واق ووڕمان٬ دوو دڵ بوون. ڕامان٬ بیرکردنەوە. بەپەرۆش و خەمگین بوون. دەمان. (دەر. هەورا.کە) :داوێن٬ دامێن٬ دانگە(سزیر)٬ داوێنی مرۆ و چیاو دار و بار و ئیتر. سزا٬ دەیەک
دامان پۆش
(کە.): دەرپێ
دامانگر
داوێنگر٬ دامانگیر
دامانگرتن
دامانگیر
داوێنگر٬ داوێنگیر٬ -ی: داوێنگیری
داماو
کەساس٬ تێماو٬ لێ قەوماو٬ بەدبەخت٬ هەژار٬ کز٬ پەرۆشدار٬ کەسێکە زۆر دامابێ٬ ئاتاج٬ پەک کەوتوو٬ نێوی پیاوانە٬ نازناوی یەکەمین مێژوو نووسە بە زمانی کوردی و دامەزرێنەری چاپخانەی کوردستانە ناوی حوسێن حوزنی موکریانییە لە سابڵاخی لە دایک بووە لە 20/9/947 دا لە بەغدایە ئینگلیزیان بە هۆی دۆکتۆر دوسوودەی پزشکی تایبەتی باڵیۆزخانەی خۆیان دەرمانداویان کرد٬ بەندەش بە برایەتی وی سەربڵندم. –ی: ئاتاجی٬ پێداویستی٬ بەدبەختی٬ (باک.):دامایی٬ دەستەووستانی
داماگ
(ئەردە.): داماو ٬ دەرمەنە٬ پەک کەفتگ٬ دامەنە٬ بێچارە. –ی :داماوی
داماڵان
هاتنەخووار٬ -ی سەروپێچ: هەڵوەشان. گەسک دران٬ ماڵران٬ داماڵران٬ لێ بوونەوە:پەتەکە لە ملی ئێسترەکە داماڵاوە واتە دەرهاتووە. لاواز: فیسارەکەس بەنچە تایێک داماڵاوە
داماڵران
ماڵران٬ گووان٬ گەسک دران٬ داڕنران
داماڵیان
(ئەردە.): داماڵان٬ کنیان٬ داشۆریان٬ بێ شەرمی٬ بێ ئابڕوویی ٬ ڕووداماڵراوی
داماڵیاگ
ڕووداماڵڕاو٬ بێ شەرم٬ بێ ئابڕوو. داماڵاو٬ کینیا گەوە٬ داماڵاوە و لێبوونەوەی پێستی لەش یا دەرپێ و پانتۆڵ و ڕانک و ئیتر.
داماڵین
گووراندن٬ داماڵین٬ ماڵین٬ کەلەزووسک٬ خەشک کردن٬ هەڵوەشاندن و هێنانە خووارێ سەر و پێچ. لەبەر-:ڕووتکردنەوە٬ داکەندنی چتێک لە چتێک٬ لابردن و ماڵینی چتێک لە چتێک بە دەست؛ قابە چەورە کە داماڵە. دەست پێداهێنان٬ دەست بەسەرداماڵین.
دامایی
(باک.):داماوی