تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشمامان
مامانێکە، کە لە پشتی زەیستانەوە دادەنیشێ لە کاتی منداڵ بوونیدا
پاماسی
پاماسە، پێ هەڵامسان، نەخۆشیەکی پێیە
پامان(لو)
پاماو
لووسکردنی سوواخی گەچ بە پەڕۆی تەڕ
پاماڵ
پتیوار، ڕەوس، پایەماڵ، تێداچوو، لەناوچوو، تاڵانکراو._بوون: پتیواربوون، پایەماڵ بوون._کراو: پایەماڵکراو._کردن: پایەماڵکردن، پتیوار کردن
پاماڵە
ماڵە. چتێکی درێژ یا چووارچێوەدارە بە تەیمان دەتەنرێ و زەوییەکی پێ ماڵە دەکرێ کە تۆوی پێدا کرابێ بۆ ئەوەی گلمەت و کەستەکەکان بشکێنێ و ووردکات و هەم تۆوەکەش وە ژێر خاکی خات تا چۆلەکە نەیخۆن
پیاماڵین
پێداماڵین، پێداماڵینی چتێک بە چتێکی دیکەدا
پێشمامان
ئافرەتێکە لە بەردەمی ژنێکی زەیستان دادەنیشێ بۆ ئەوەی لەنگەری ڕاگرێ لەکاتی منداڵبوونیدا
پەلامار
حەمبارۆزی، دووکووم، هێرش، هەڵمەت، (باک) ئێرس. چەماڕۆ، گەمارۆ. شاتاڵ، شڵنگ. دارسکان._دان: حەمبارۆزیدان، گەمارۆدان، داڕسان، هەڵکوتانەسەر، هێرش بردنەسەر، هەڵمەتبردن، شاتاڵدان، شڵنکدان._بردنەسەر: پەلاماردان
چیامانی(ئەردە)
سەرمابوون، ئارەقەی لەش لە بێ تاقەتی
چەمەنەئامای(هەورا)
چاوداهاتن
ڕامال
تار، تارەدووا، تەرەووا، ڕاپێچ
ڕامان
هێنانه پێش چاو، پۆنجین، ئەندێشه کردن، بیرکردنەوه له چتێک، بیرلێکردنەوه. تەماشاکردن. بیر
ڕاماندن
کەسێکی خستنە ئەندیشه و بیر کردنەوه
ڕاماو
تەماشاکار، سەرەنج دەر، بیرکەرەوه، کەسێکەبێ دەنگ بوونێ و بیر له چتێک بکاتەوه
ڕاماڵان
ڕاپێچەکدان، دوورخستەوه، گەسک لێدان
ڕاماڵبوون
ڕاپێچ بوونی قوڕولیته، ڕافڕاندنی گیاندار