تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چالاخ(ئەردە)
چالاخی
چەپوکانی ئەسپ، هاروهاجی
چالاڤ(زا)
سەرشۆرکە. (باک) کەنارو لێواری دەریایە
چالاک
نێوی پیاوانە. چەلەنگ، شاتر، توندو تۆڵ، بزەرب، گورج و گۆڵ، بەدەست و برد، چاپک، سڤک، کرژ، چاڵاخ، قۆچاخ
چالاکی
زەرپ، توندو تۆڵی، چوستی، تەتەری، دەستوبردی
چالهۆرکەن(هەورا)
چالووێنک
چاڵێکە ئاو یا دۆی تێدەکرێ تا سەگ لێی بخواتەوە
چالک(لو)
دنگ. (باک) ئەرزینێ: چاڵ و قووڵایی چەنەگەی
چرالخ(باک)
دارێکە سەری دەکووتن و بە ئاگری هەڵیدەکەن، چۆڵەچرا، چلالخ لە چرالخ، ناوی گیایەکیشە هەر بۆ ئەو بابەتە بە کار دەبرێت
چووالوو
لە ڕێوی گەورەترە دوو دەستەکانی پاشووی لە دەستی کورت ترەو خاوێنترین داعبایە ژووری تایبەتی هەیە لە لانی خۆیداو پووشی لەسەر ڕاخستووە، کوڕەبەشە، چالەکە، ووشەک، لە دەوری ژوورەکەی خۆیدا لەبەر شێ بستێکی قووڵکردووە هەر لە ناو ژوورەکەی خۆیدا کەمێک دوور ژوورێکی بۆ ئازووقەی زستانێ دروستکردووەو هەر لە بەرانبەر وێش کەمێک دوور ئەدەبخانەی دروستکردوە. (کۆ) چووارناڵە، به_: چوون: به_هاتن، غاردان بە تاوو تەووژم و چووار ناڵە
چووالە
چەقالە، بادامی فەریک، دارەکەشی گەڵای وەکوو بی وایە بە ناوی بەرەکەیەوە ناو دەبرێت بەرەکەی تاڵەو خۆشدەکرێت
چووالە بایەوا(کۆ)
چووالەتاڵە
جوورە چووالەیەکی تاڵە
چووالەشینکە(کۆ)
چەقالە
بادامی تەڕ یا ووشکی چکۆڵەی کێوییە، چووالە، چەقێلە، دەنکک، دەیندک، چووالە بایەو. دار_: چووالەشێنکە، باهیڤوایم، بایەف، شڤشینک، کالەشین، شەواڵشینک، چەقێلە، ناوکی تاڵەو هی شیرینیشی هەیە، کە خۆشکرێ دەخورێ. (ئەردە) چەغالە، میوەی نەگەیشتوو لە ڕێزەی قەیسی و هووڵوو، بادام
ڕالێ بوون
ڤالا
ئاوەڵه٬ بەتاڵ٬ چۆل٬ واڵا٬ (هەو.)وەلا
ڤالابوون
ڤالاهی
(باک.): بەتاڵی٬ چۆڵێتی٬ خاڵێتی