تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاوەرناس
خاوەرزان،ڕۆژهەڵاتناس.-ی:خاوەرزانی،رۆژهەڵاتناسی.
خدرو لاس
(هەو.):نێوی دوو هەفتەی حەوتەم و هەشتەمیە لەهەشت هەفتەکانی زستانێدا، کە دووای هەمویان سێ ڕۆژ لە زستانێ دەمێنێ ، هەتیمیشی پێدەڵێن
خور و ڕەووشت خاس
خوراس
خوردەناس
ووردەناس.-ی: ووردەناسی
خوو و ڕەووشتخاس
خوواس
(ئەردە.): هەوەس، خوواست،خووایشت.ویستەک، کەسێکە زۆر چتی بخووازێ.(باک.) تەشقەڵە چی، دزمێرکوژ،تاڵانکار. دەنگ و باس، ئاگا، وەڵام، خاووز، ڕووت، قووت، پەتی لەگەڵ(پێ)نەبی بە کار نابرێ. وەکوو:پێخوواس:پاپەتی
خوواناس
کەسێکە خودا باش بناسێ و لەژێر فەرمانی دەر نەچێ.-ی: ناسینی خودا و بە جێ هێنانی فەرمانییەتی
خووەڕاس
خۆرهەڵاتی ناس
کەسێکە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاکی ڕوژهەڵاتی بە دانیشتووەکانیەوە شارەزا بێ.- ی: پیشەی کەسێکییە ، کە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاک و دانیشتوانی خۆرهەڵات شارەزابێ
خەساس
کەسێکە گیانداران بخە سێنێ
دارباس
(باک.): تابووت،(باک.)داربەستی
داس
کەلەندۆ،(زاخ.)داسک،(باک.)داساچلۆ،(ئەردە.)جاخسووک،ئاسنێکی کلک دارینی دەم کەوانییە دروێنەی پێدەکرێ.له_پەڕین: هاتنە دروێنە.له_بەزین (موک.،دەر.)لە داس پەڕین،هاتۆتە دروێنە.
دووڤ مەساس
جوورە باڵندەیێکە شەوانە بە چەنگی خۆی هەڵداوەسێ بە درەختانەوە و دەفیکێنێ تا خەوی لێ نەکەوێ نە وەکوو بیگرن
دڵراس
دەرباس
دەسەداس
تەوەرداس،دارپاچ.
دەمڕاس
دەنگ و باس
دەنگ ، تەرزەنوو، خەوەر، هاڵ و هەواڵ، باس، خوواس، ئاگایی، کوتەدووان و ئاخەفتنێکە، کە بکەوێتە سەر زار و زمانان و بڵابێتەوە