تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسکی خەتا(ئاسکی خوتەن)
بڕوانە: ئاسکی مشکی
ئاسکی مشکی
ئاژاڵێکە وەکوو ئاسکی وایە دوو ددانی درێژی وەکوو فیلی هەیە زۆرتر لەناو چیایەکانی هیمالایادا پەیدا دەبێ لەژێر زگیدا کیسەیێکی گچکەی پێوەیە لەناویدا ماکێکی خەست وەکوو دومەڵ کۆدەبێتەوە هەر کاتێکی پڕبوو ئاژاڵەکە هەست بە دەردو خورشتێ دەکاو زگی خۆی لە بەردی دەسووی تا دومەڵەکە دەدڕێ و ماکەکەش دەڕژێ و لەسەر زەوی ووشک دەبێتەوە، مەردوم دەچن کۆی دەکەنەوە
ئاسکی مێ
ئاسکی نێر
ئاسکی کەتیرە
ئاسکێکی مێینەیە، کە بە هەڵکەوت شاخی لێ ڕووابێ
ئاسکەزێڕینە
ئاسکۆلەیەکی گچکەیە لە زەنگیانە دروست دەکرێ چاوەشان لە سەردەمی بەزم و ئاهەنگێدا بە دەستیانەوە هەڵی دەپەڕێنن و منداڵیش یاری پێ دەکەن
ئاسکەنێر
ئاسۆ
ئاسوو، (باک) بەرگە. سوو، سییلە، سووێ، ئاسووگە، (کەدەر) کەلەملە، (هەو) کەل، کەلە،(بڵ) سووێگە، جێگای هەڵاتن و ئاوابوونی مانگ و خۆرە. تاپۆ، تارمایی
ئاسۆک
ئاسیا
کەرتێکە لە کەرتەکانی زەوی، کوردستانیش کەوتۆتە ناوییەوە
ئاسیاو
ئاسیاوئەسپی
ئاشی ووڵاخی
ئاسیاوان
ئاسیاوبازی
ئاسیاو بنالگەل، ئاسلاڵە، جوورە گەمەو یارییەکە. چەرخ و فەلەک، لەلووک، ئاشە بەتەندوورە
ئاسیایی
دانیشتوانی ئاسیا
ئاسید(باک)
ئاوی گەبۆڵ و هەڵوایە، جوورە هەڵوایەکە
ئاسیدە(سۆر)
ئاسیرە(فە)