تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



فاسۆن
جوورە کرێکی نرخدارە لە خوری دروستدەکرێ
فاسۆنیا
قاست
حاست٬ جێگا
قاسم
(باک.): گیایەکە
قاسمانە
(کۆ.):قەرەڵوو
قاسناخ
بڕوانە:قەسناخ
قاسپە
قبه٬ دەنگی خووێندنی کەوێیە
قاسپەقاسپ
قبەقب٬ قەبقەب٬ قەبووقەبوو٬ قەبۆقەبۆ٬ قەپەقەپ٬ دەنگەدەنگی خوێندنی بێ پسانەوەی کەوێیە
قاسک
(باد.):لاسکی گیاو دەغڵانه٬ (دزە.)قەد٬ قاچک٬ لاچک
قاسکی
(باک.): دەمێکی٬ تاوێکی
قاشەماسی
جوورە ماسیەکی دەستەیە
قسە ڕاست
ڕاست بێژ. –ی: ڕاست بێژی
قولاپێ ماسی گرتنی
قوڕەماسی
(کۆ.):جوورە ماسییە کە
قۆتاسە
جوورە خشڵێکی ژنانەیە وەکوو زەنگوڵە وایە لە زێڕو زێو دروستدەکرێ و لە پرچ (کەزی) دەخرێ٬ گوڵنگەی کەزیانە جا لە زێڕ یا لە زێو بێت: قۆیتاسە
قۆیتاسە
جوورە خشڵێکی ژنانە لەزێر یا لەزێو دروستدەکرێ بە سەریانی دادەکەن و بە پشتەوەدا شۆڕ دەبێتەوه٬ قۆتاسه٬ وەکوو زەنگوڵە وایە
قەراستن
(باک.): بڵند کردنی بەرد و ئیتر بەهۆی قەراسەوە
قەراسە
(باک.): ئاسنێکی درێژە بۆ بەرد هەڵقەندنی ئابیدە (مجسمە) بەکاردەبرێت. دەسکەوساری زنجیرە ئێسترانە. (باک.): قەرازه٬ دارێکە بنی وی باریک و سەریشی ئەستوورە دەیخەنە بن بەرد و قورمی مەزن ڕادەکەن٬ سەرەباریکەکەی وەبن بەرد و چتی قورس دەدەن و سەرە ئەستوورەکەش دەگرن تا هێزی خۆی سەرەدارە ئەستوورەکە پتربێ
قەلماسە
قەڵداسوو
(شا.):قەڵداس