تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تیرەناز
تیرەنداز، تیراوێژ. تفەنگچی._ی: تیرەندازی، تیرئاوێژتن. تفەنگچێتی
تیرەنداز
تیرەناز، تیراوێژو کەسێکە بزانێ تیری باوێ، تیرئەنداز._ی: تیرەنازی، تیرئاوێژتن، تیرئەندازی
تەراز
ڕێک، بەرانبەر، جووت، ڕێک و پێک. هێندەی یەکتری، (دەر) دەرانوەر. (ڕۆژ) خواستنەوەی ئاژاڵە بۆ بەشە ڕۆن و دۆشین، کە تەنها بۆ مانگا بەکار دەبرێ بۆ مەڕو بزن دەڵێن (شووانکارە). (باک) سەوزی، تەڕی، بەرووبۆ، داهات
تەرازووباز
تەشقەڵەباز
فێڵباز، فڕڵداغچی، تەڵەباز، هەڤانچی، گەڕکەر._ی: فێڵبازی، فڕڵداغچێتی، تەڵەبازی، هەڤانی
تەفرەباز
تەفرەدەر، دەرگوشم، فریودەر._ی: تەفرەدان، فریودان
تەقتەقیلەساز
قاپقاپساز._ی: قاپقاپسازی
تەقرەقووچباز
تەقڵەباز
تەقرەقووچباز، بە مرۆ، باڵندە، یا فڕۆکەیێکی دەڵێن، که_بێ. ساختەچی، فێڵباز. کۆتری_: کۆنرێکە لە حەوادا تەقڵە باش لێبدات، بۆ کەسێکی واش بەکار دەبرێ._ی: تەقرەقووچبازی. گەمەیەکە
تەلەسم ساز
باربەژنگەر، جادووگەر، ئەفسوونگەر، چاچۆلگەر._ی: جادووگەری، چاچۆلگەری، ئەفسوونگەری، باربەژنگەری
تەمباز
تەپۆڵکەیێکی گچکە، کۆسپە، کەمباز
تەناباز
تەنافباز، دارباز._ی: تەنافبازی، داربازی
تەنافباز
تەنەباز، کەسێکە لەسەر تەناف گەمەی بکات._ی: تەنەبازی، گەمەکردن لەسەر تەناف
تەنەباز
تەنافباز._ی: تەنافبازی
تەنەکەساز
تەنەکەچی._ی: تەنەکەچێتی
تەولباز(باک)
باز، هەڵبەز._لخوەدان: بازدان، هەڵبەزین
تەڕەساز
شێلم و گەنمه گوتاوی تێکەڵاو دەکەن تا هەفتەیێکی ناوی_ە، کە کرا بە سەلک دەبێتە ترخێنە. جوورە ترشێکە لە سەلکی شێلم و بڕوێش دروستدەکرێ
تەڕەنداز
تەڕپۆش._ی: تەڕپۆشی