تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاساری
سوواندۆکە، سووانکێ، سوواندیلکە، پتیک، (باک) جەوک، چیچک، (باد) سڤیانگ. (ڕەوا) باوانە (هی نێر). مەلیچک، مەلووچک، جوورە چۆلەکەیێکە زۆرتر لەناو پاساراندا هێلانە دەکات
پاسارە
پاشاراو
ئاراوێکە کە لە پاش (سەراوا) چتێکی تری پێ بشۆرێ، چڵکاو
پاشپارێز
دوواپارێز._ی: دوواپارێزی
پافشاری
خودداری، پاداری، پشوودرێژی، بێندرێژی
پاقلەمارانە
بڕوانە: پاقلەکێویلە
پاک و پاراو
تەڕو تازەو خاوێن، پاک و پاریاو
پاک و پاراوی
تەڕو تازەو خاوێن، پاک و پاریاوی
پاک و پاریاو
تەڕو تازە، خاوێن._ی: تەڕو تازەیی و خاوێنی
پایەداری
ڕاگیری، ڕاگیراوی، ڕاوەستاوی
پردی وارە کەونێ
کەوتۆتە گوندی وارەکونێ و نزیک ئەو دۆڵەیە، کە دەکەوێتە نێوانی چیای کارۆخ و بستێ
پرسیارکار
پرسکار، لێپرس
پرسیارۆک(باک)
پرسیاران
پرسیارۆکی
ئەو کەسەیە، کە زۆر پرسیار بکات، لێپرسینەوە
پزمارێ(هه ورا)
پسمارێ(هەورا)
پشت سارد
هەناسە سارد، هیوا بڕاو، ناهومێد، بێهێڤی._بوونەوە: هیوابڕین._کردنەوە: ناهومێدکردن._ی: هەناسەساردی، ناهومێدی
پلارتێگرتن
تووانج لە یەکێک گردتن. پلار بە کەسێک یا بە چتێکی دادان