تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لارولەنج
خاوخاو٬ (ژا.) نازونیو ناز٬ بە ــ : خەرامان٬ نازوئیما.
لارولەنجە
رۆیشتنی بەناز٬ نازگۆز٬ لەنجەولار٬ بەنارەوە ڕۆیشتن٬ دڵبەرانە٬ ناز٬ نازو نیوناز٬ عیشوە.
لارکردنەوە
خوارکردنەوە
لارکە
خوارە٬ چەماوە٬ لە لار بوونەوەت.
لاری
خواری ٬ـــ گرتن : لەڕێ کلابوون.
لارە(کە.)
جۆرە گەنمێکە ٬ لارو لەنج.
لارەلار
بە جاڵ جوولان٬ لارەوە.
لاژوارد (باد.)
کان کانگە: لاجوارد٬ ـــ ی : کانگەیی.
لەباربوونەوە
زان.برێتییە لە منداڵ بوونی ژن
لەبارە
لەحەق٬ دەرحەق٬ بەنسبەت
لەریینەوەی ناچاری
لەرانەوەی بە بێ خواست
لەشکرداری
سوپاداری٬ سوپاسالار٬ (باک.): لەشکرزیی
لەکارخستن
بێ بەرەبوون
لەکاردەرهاتوو
بەرەوار٬ کارامە
لەکارکەوتوو
بێ سوود٬ بێ بەهرە
ماران
سەرداو٬ جێگایەکی ساردە بۆ تێدا ڕاگرتنی شەراب و زەخیرە
مارانگاز
مارگەزتوو٬ گەزتە. مارانگەزتوو. چارەی لە کوردستاندا ئەوانەن: ا)تریاک. دەڵێن: کەمێک جێگایەکی بکڕێنرێ و تریاکی لەسەر دانرێ بەڵان تریاکەکە تەڕ بکرێ ئەوسا دانرێت. زۆر تاقی کراوەتەوە بۆ دووپشکیش زۆر باشە. 2)ئاور. دەڵێن: جێگایەکەی کەمێک دەکڕێنرێ پۆلووی ئاوری لەسەر دادەنرێ ئەوسا کەمکەمە ئاوساوییەکەی دێتە خوارەوە تا تەواو دەنیشێتەوە. بۆ دووپشک زۆرتر تاقی کراوەتەوە. 3)پووشووی نێوداری . دەڵێن: ئەو پووشووەی کە دەیکوشن وێک دێتەوە کە بەر دەبێتەەوە بە ئاور بکرێ و لەسەر جێگای مار پێوەدراوی دانرێ تا هەمووی دەسووتێ ژەهرەکەی تەواو کۆ دەکاتەوە و دەیکاتە پلۆق و دەردەبێ و کابرا لە مردن ڕزگار دەبێ. 4)پەڕی تاوسی. دەڵێن: کچە ئینگلیزێک لە هیندستان مار پێیەوە دەدا گەلێکی لەسەر کۆ ببونەوە نیاندەزانی چی لێ بکەن کەچی هیندیێکی پیر ڕادەبرد کە وای دیت دەست بە جێ سەبیلەیەکی پڕ کرد لە پەڕی تاوسی و کێشای و دووکەلەکەی لە دەم و لووتی کچەکەی دەکرد. کچەکە چاوی هەڵێناو کەمێک وەهۆش هاتەوە ئەوجا سبیلەکەی لە دەمی کچەکە ناو پێی کوت بکێشە کە کچەکە چەند نەفەسێکی لێدا تەواو چاک بۆوە. 5) سیریی تەڕ یا ووشک. دەڵێن: جێگایەکی کەمێک دەکڕێنرێ و سیری بە کوتراوی لەسەر دادەنرێ و دەبەسترێ. 6) گۆرمزە. دەڵێن: هەر چەندی کە ئەستوور بووبێ٬ گەڵاو لاسکی گۆرمزە بە کوتراوی لەسەری دادەنرێ بە شەو و ڕۆژێک چاکی دەکاتەوە. 7) نۆشادر. دەڵێن: نیو میسقاڵ نۆشادر لە ئاوێدا بخوا و هێندێکیش لە جێ دەمی ماری بدات مارانگەزتوو چاک دەبێتەوە. 8) بۆنخۆشکە. دەڵێن: گیایەکە لە زیخماڵان دەبێ بۆ مارو دووپشک و کچەڵی زۆر باشە. بە تەڕیی دیارە بەڵان بە ووشکی کەمێک تەڕ دەکرێت لەسەر جێگا گەزراوەکەی دادەنرێت کە کڕێنرابێ. بۆ برینێکی کە حەرارەتی زۆر بێ لە نێو ئاوێدا زۆر دەکوڵێنرێ و تێی دەدرێت. 9) گیامار.دەڵێن و دیتوومە: پنجە گیایەکە تا دووبست و نیو بڵند دەبێ و لە بنەوە چەند لقێکی باریک هەڵدەچێ و لە بنەوە تا سەری بە بڵاوی بە قەدەر پانی قامکێکی دوو جووتە گەڵایەکی بەرامبەر یەکتری دەر دەکات لە لای سەرەوەش هەر گەڵایەکی کارتەیەکی چکۆڵە دەردەکات کە هەر یەکەی 3-4 گەڵای چکۆڵەی پێوە دەبێ. گیامار بۆنی خۆشە بەڵان زۆر تاڵە. گەڵایەکانی وە ئی ڕێحانەی کێویی و سپی دەچێ. گوڵی گیاماری لەلای سەرلکەکانەوە هێندەی بستێکی گوڵی سوور یا سپی یا شین دێنێ٬ شکڵی گوڵەکانی وە گوڵی گیا چاومژمژەی دەچێ. بنەکەی لەزەویدا بە قەد قامکێکی ئەستوورە بە ڕیشەی ووردو زۆر داپۆشراوە. ئەو گیایە بۆ مارو دووپشک جێگایەکەی دەکڕێنرێ و لەگەڵ ماستی بە تێکەڵاوی لەسەری دادەنرێ و دەبەسترێ و دەست بە جێ چای گیاماری چەند ئیستیکانێکی دەدرێتێ. زووی چاک دەکاتەوە
مارانگەزتە
مارگەزتوو٬ ڕۆژگار دیتوو٬ تاڵاوی ڕۆژگار چەشتوو
مارانی
(دزە.):چتێکە خڕ بهۆنرێتەوە
مارانە
(فە.):مۆرانە