تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شارستان (هەورا.)
شارسان٬ شارێکی زلە٬ کە سەراو سەرداری لێ دانیشێ.
شارستانی
شارسانی٬ کەسێکە دانیشتووی شاربێ.
شارشۆ(ﺌەردە.)
بەگێچەڵ٬ شەڕهەڵاییسێن.
شارنگەشت
شارکەوانی (ڕەوا.)
خۆشاردنەوە٬ گەمەیەکە چەند منداڵێک چاویان دەقووچێنن تا یەکێکیان خۆی دەشارێتەوە.
شارگڕ
ووتەیەکە لە گەمەی خۆشاردنەوە لە تێکیدا بێتەوە سەرشار دەگوترێ.
شارگە
چێگای خۆلێ شاردنەوەیە لە گەمەدا٬ کۆزچک٬ کەمین بۆ ئەوەی نەوەکوو لەپڕڕابێن بەسەر یاندادەن.
شارۆ
مەبەس لە کۆڵێک دانەوێڵە چنینەوە لەناو جاڕدا یا میوە لەناو باغێکیدا دووای چۆلکردنی باخەکە لە لایەن باخەوانەوە.
شارۆخ (هەو.)
چەمیلەی ترۆزی٬ (موک.) کالیار٬ لە گەرمێنێ جوورە ترێزوێکی بەراوە بەقەد باسکێکی و گەورەتریش دەبێ بێتام و ڕەقە٬ (شار.) ئارێژە.
شارۆلکە
شارۆچکە٬ شاری گچکە.
شارۆێران
شارێکە لە کوردستانی باکووردا.*
شاریان(ﺌەردە.)
وون بوون٬ پۆشران٬ پەنهان بوون.
شاریانەوە
شاریاگەوە
شارا راوە٬ پەنهان٬ پۆشیاگ٬ پەنام کریاگ.
شارینەوە
شاردانەوە.
شارێ
ناوی ئافرەتانە.
شارە (هەو.)
کایەکە بە دەورەی چاڵێی دادەکەن تا دەغڵەکە تێکەڵ بە خۆڵ نەبێ٬ نێوی ئافرەتانە.
شارە زەردەواڵە
هێلانەی زەرگەتە٬ جێگایەکە زەردەواڵە هێلانەی تێداکردبێ.
شارەبان
شارۆکەیەکی کوردستانی باشوورە*.