تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داربێرە
دوو داری دوو پەلە و ڕاست و چەپە،سەرە دووپەلەکانیان لەسەر زەوی دادەنرێن، سەرەکەی تریان یەکێکیان بستێک بەرەو خووار کونێکی تێدایە سەری ئەوی دیکەیان تێدەخرێ بە جوورێک، کە سەری هەردووکیان تێپەڕێ،ئەم دارە لە مۆڵگەی ئاژاڵان دادەنرێ بۆ ئەوەی کە شووان لەسەری دانیشێ و سەری ئاژاڵە دۆشەنیەکانبگرێ بۆ دۆشین لە (بێرە) دا
داربەست
(باک.،کۆ.): تابووت، چەند دارێکە لێک دەدرێن لە شووێنی بەرزدا وەستا کاری لەسەردەکا.قایمە مێوان.-ی(باک.):تابووت،(باک.)دارووبەست
داربەند
داربەند خووێن
داردۆخین، دارێکی باریک و لووس و کورتەڵەیە دۆخینی پێ لە دەرپێ و پانتۆڵ و ڕانک هەڵدەکێشرێ
داربەهیڤ تالکی
(باک.): دارەبادامی تاڵ
داربەڕوو
(هەورا.): داربەلوو
داربەڵالووک
(مەە.):دارەئاڵووباڵوو
داربەی
دارتاش
دارتەراش،دارتراش،وەستایەکە لە دار و تەختە چی دروست بکات،خیزارچی،(باک.): هیزارچی.-ی:دارتەراشی، پیشەی دارتاشی
دارتاشخانە
کارگەی دارتاشانە
دارترش
(کە.)دارتوورش
دارترش
دارتوو
دارەتوو.(ئەردە.) خڵتەی مەی.-یی(هەورا.):دارەتوو
دارتەراش
دارتاش،.-ی:دارتاشی
دارتەرم
تابووت،چوواردارە
دارتەقێنە
(ئەردە.): باڵندەیەکە، دارکونکەرە، دارەسمە
دارتەل
کۆڵەگەیەکی دار یا ئاسنە کە تەلی کارەبا یا تەلەفۆن و بروسکەی پێدا ڕادەنگێورێ
دارتەندوور
(دزە.،بابا.): کۆڵۆوەژ
دارتەپان
تەپەی جۆڵایی