تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەسارە
(زا، خۆ) کاریتە، نیرگەی خانوو
خەفە تخوواردن
دڵشکان، خەمخوواردن، وەزگدان
خەمخوواری
(باک.): ماخولیایی ، مشوور ، بە تەنگەوەبوون
خەمسارد
خەمسار،سستەپەلە،ئەو کەسەیە لە کاران دا سست و تەنبەڵ بێ. –ی: خەمساری
خەمساری
خەمساردی
خەپارتن
(باک.):چینەکردن(بۆباڵندان)،بخەپرتینە:چینەیبکە.
خەیارتوم
خەیارۆک
خەیاری دێمی
گووژاڵک، کاڵەکە مارانە
خەیارە
خەیارۆک، قوونێرێکە لە بن ڕان یا لە بن دەستی دێت یا لە ئەسکنجی، کە دەربوو کێم و هەوای زۆر لێ دێ و بە قەد خەرێکی دەبێ
داباراندن
هەرور بەرێژنە، بارانەی بەڕێژنە ڕژتنە خووار
دابارین
بارانە بە ڕێژنە سەرەوژێر، هاتنە خووار، داوارین، کۆبوونەوەی چەند کەسێک یا چەند گیاندارێک بە سەر چتێکا
دابنارتن
دارا
دەوڵەمەند، دەستدرێژ، بەتفاق، بە پێچەوانەوەی دەستکورت و نەدارە.-بوون: دەوڵەمەندبوون،هەڵگران. نێوی دەرمانێکی تیژە لەگەڵ دەرمانی چاوانی بە کاردێنرێ. نێوی پادشایەکی کوردبووە لە کەیانیان.(باک.) نێوی شارێکی کۆنی کوردانە کەوتۆتە نێوانی ماردین و نوسەیبینێ لە ژوورووی شاری(عامودێ) یە، چیرۆکی ڕەشۆی داری لە و گوندەی دەر کەو تووە
دارابنابێ
(باک.): دارەبی
دارابندەقێ
(باک.): دارەفندق
دارابهۆکێ
(باک.): دارەبێ، دارەبەهێ
دارابە هێڤێ
(باک.): دارەبادام
دارابەنیشتۆکێ
(باک.):دارەقەزوان