تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حاردان (سور.، خۆ.):
حارک:
گیایەکە بە شلکی جووان دەخوورێ و چووارپێیانیش کە بیخۆن پێی قەڵەو دەبن.
حارەب قۆزی (کە.، هەو.):
گیایەکی هاوینی تا دوو بستان بڵند دەبێ، گەلایەکانی وەهی هێرۆی دەچێ لە سەری تەنها گوڵێکی بەقەد سێوێکی گەورە بەڵان وەکوو هی گوڵەبەڕۆژە لەپێشدا سوورە کە گەڵای وەراند سەلکی گوڵەکەی بە شینی دەنوێنێ بۆ دەرهێنانی کۆلکەکەی نیو بەژن هەڵدەکەنرێ کۆلکەکەی زۆر قورسە و لیچق و زەردە دەڵێن بۆ هەوێنی زێڕ دەبێ یا خۆی دەبێتە زێڕ حۆقەی ٦‏ دیناران دێنی.
حارەب گاگۆزی (باد.):
سەرسەری، کەسێکە کاروباری بێ جێ بکات.
حارەب:
ئارەو، تات، تاتک. عارەب.
حارەبانە:
عارەبانە، وەکوو عەرەبان، عەرەبانە، فایتوون، ئارەوانە.
حارەبی:
زمانی ئارەوی، نەژاد ئارەو.
حوشترخووارە:
جوورە گیایەکی گەرمێنێیە دڕکاوییە ووشتر دەیخووا.
حەساری سەکران:
سەرچاوەی ڕووباری ڕەواندزێیە. دووەمین کێوێکی بڵندە، کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەلاتی ڕەراندزێ. حەساری سەکری سەکران.
حەشاردان:
شاردنەوە ، پەنهانکردن.
حەشاردراو:
حەشارگە:
جێگای خۆلێشاردنەوە ، مکۆ ، بنەگە ، شاردنگە ، (شار.) قۆختە. وەشارگە ، سەنگەر. (هەورا. ، موک.) سیپە.
حەمبارۆزێ:
حەیارە (کە.):
زەویێکی بچووکە لەدەوری دیواری دەکرێ و لەسەرەتای پایزی ئاودەدرێت.
خارا(موک.)
جورەپارچەیەکی ئاوریشمییە،تافتە. بەردە مەڕمەڕ.بەردی ڕەق.
خارا(هەورا.)
تفەنگی سەرخۆش،جوورە تفەنگێکە ،لەوەڕگە،لەوەڕگەی ووڵاخ و ئاژاڵانە.(ئەردە.)غارا.
خاراج(موک.هەم.)
نەرخ،بەها،باج.
خاران
خۆشبوونی پێست.پەرخین،خارین،(باک.هەم.)وەرزین.
خاراندن
1)خاوشکاندنی ووڵاخ ئەسپێکییە،کە لەمێژ بێبەهۆی بەفروبارانی زستانی یا نەخۆشی وەئیترەوەلە تەویلە نەهاتبێتە دەرەوەکەچەند جارێکی بیهێنن وبیبەن وغاری دەن-یپێدەڵێن.2)پێست وچەرم بەخۆشکردنی دەڵێن-.3)دیزە وگۆزە وکەل و پەلێکی لەقوڕدروست دەکرێدوای سوور کردنەوەیان بۆناو تێکردنیان-دەڵێن.پەرخاندن.