تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاراو
هەڵەو ئاوارە، هەڵاتوو
تاربوون
هەڵەو ئاوارەبوون، هەتڵەبوون، هەترەبوون، تەرەبوون
تارستان(باک)
تارم
(کە) خەرمانێکی هەڵدراوەوەیە بە دووای کوتانی، بەڵان هێشتا شەنەبا نەکرابێ. (ڕۆژ) تارمە. (هەورا) تارمایی، تاریکایی، تاریکی. (ئەردە) بەرهەیوان، جەلەب. چادر، تارمە، خەرگا، خێوەت. گومبەزە، تاق، گومبەت، قوببە. بڕ، دەست، جەڵەب. دەستەسووار، مێگەل. کپر، داڵووت، تارمە، کووخێکە یا چارداخێکە لە دارو شووڵک و چرپی دروستکرابێ
تارمایی
(بۆتا) ڕەشانگ، ڕەشکێ شێڤێ. ڕەشایی، تاپوو، ئاسوو._چاوان: تاریکایی چاوان. _مردووان: خێو، مێردەزمە
تارمی
شەوەکە، گومبەز، سەراپەردە، تاق، ماڵ و چارداخێکە لە شووڵک و چرپی دروستکرابێ
تارمە
(کە) تارم. کۆمەڵە دەغڵێکە گێرە کرابێ، بەڵان هێشتا بەبا نەکرابێ. (خۆ) هووردە خەرمانێکە بۆ جاری چووارەم، کە خڕ کرێتەوە سەر یەکتری و گێرەکرێ. پتری گووێسووانانە، کە کەمێک یا زۆر بۆ لای حەوشی یا دەرەوە تێپەڕبووبێ. هەیوانی پێش باڵەخانانە. (باک) بەربانگ، بەرکۆشک. دووبانکۆک، بانیژە. تارو دمبەک. کورسی._ی دەوری پلیکان و شووێنانی تر. دەراڤۆک، سینج
تارنیان
تاونیان، ڕاونان، ڕاونیان، تەرەدوونیان، شوون نیان، شووناڕۆیین، ڕاماڵین، ڕماڵنیان
تارو دمبەک
تارو دمبک
تارو مار
ڕمیان، تەفروتوون، داغان. وێران، کاوول، کامباخ، پەخش و بڵاو. هەڵە، هەترە، پەرش و بڵاوبوونی چت. کاوولکردن، دەربەدەرکردن، تەفروتووناکردن._کردن: بڵاوەپێکردن._بوون: وێران و هەڵەبوون
تارو پۆ
تارچی(باد)
کەسێکە، کە چتێکی بەش بکات، دابەشکار، دابەشەر، دابەشێن، بەشێنەر. تارژەن، تارلێدەر
تارژەن
کەسێکە تار باش لێبدات
تارک(باک)
گچکەی (تارە)ییە
تارکردن
تەرەکردن، هەتڵەو ئاوارەکردن
تارکرن
تارگان(کە)
جوورە گەنمێکی خراپە