تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆڵەبار
(ئەردە.): کۆڵەکەیەکە درابێتە بەر لقێک٬ کە بەری زۆر گرتبێ تا نەشکێتەوە
کۆڵەوار
پەرێشان٬ فەلەکزەده٬ چارەڕەش٬ لێقەوماو٬ بریندار.-ی:پەرێشانی٬ لێقەوماوی
کیوار
گیایەکی بەرزی کووێستانیە و هەهارییە گەڵای وەکوو بی وایە بە کوتراوی دەدرێ بە ووڵاهی بەرزە٬ جوورە جیوەیەکیشە لەلا قەدی کیوار پەیدا دەبێ دووای بریندارکردن و دووای مەیینی وەک بنێشت دەخورێ.
کیژووکار (ڕەوا.)
کچی عازەب٬ گەورەکچ٬ بۆ کچی گەورە و چکۆڵەش بەکاردەبرێت.
کیژکۆک (بار.)
کژێ٬ کیژێ٬ کمکمە.
کیڤار (باد.)
کرێژی سەری کەچەڵان.
کێفار
گیایەکە چڵ چڵ هەڵدەستێ بەکۆمەڵ سەری هەر چڵەی گوڵێکی تۆپ دەردەکات تووکن و سپیە نێرتکیشی هەیە و دەخورێ . (باد.) کێڤار.
کێفسار (ﺌەردە.)
کێمخووار
بڕوانە کێمخووا.
کێمدار
هەوادار.ـــ ی:هەواداری.
کێوسار
شووێنی شاخاوی.
کێووک (بار.)
(شار.) دارکوتکە٬ (کۆ.) دارکۆرینە٬ باڵندەیەکە.
کێک (فە.٬ هەوار.)
کێچ٬ (هەورا.) کەک٬ جوورە خوواردەمەنیەکە لە هەویر و هێلکە و شەکر و ڕۆنی پەیدا دەبێ و ڕێک دەخرێ.
کەبار
(ڕەوا.): سەڵا٬ مەلایان شەوی هەینییان لەسەربانی مزگەوتان بە دەنگی بڵند ب زمانی ئارەوی بە خووا و پێغەمبەری هەڵدەڵێن٬ سەڵای پێدەڵێن
کەدکار
(باد.): کارکەر
کەراسمار
(هەورا.): کراسە مارانه٬ تووێژی مار
کەردار
کەراژۆ. کەسێکە کەری هەبێ و بەکرێ کاری پێبکات. (باک.):قەرزدار
کەس وکار
خزم و نزیکان٬ خزم و خوێش
کەسدار
کەسێکە خزم و کەس و کاری هەبێ٬ پشتیواندار. –ی: پشتیداری٬ بەخزم و کەس