تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کردار
کردەوە٬ کار٬ حەمات٬ پیشه٬ ڕەوشت٬ کشت و کاڵ٬ کردەوە.
کردگار
خودا٬ یەزدان٬ ئاهوراموزدا
کرمدار
کرمن٬ کرمێوون٬ پیتۆ٬ مۆریانە
کرمکار
(ئەردە.): بەڵەد٬ شارەزا بە کارێک
کرمی دار
مۆرانە.-ی:کوورمۆڵی٬ ماشۆت
کرێبار
کرێ ی بار٬ کرێیەکە بدرێ بۆ هەڵگرتنی بارێک٬ بار بە پارە هەڵگرتن
کرێکار
کرێگرته٬ پاڵه٬ ڕەنجبەر٬ سەپان٬ کەسێکە بە پارە گیرابێ بۆ کارکردن.-ی: کرێگرتەیی٬ پاڵەیی٬ ڕەنجبەری٬ کارکردن بە پارە
کشتیار
خاوەندی کشت و کاڵ
کفکار
(باک.): کارگ
کلک دار
چتی خاوەند کلک ٬ بۆ کەل و پەلی دەسکداریش بە کار دەبرێ٬ ئەو تاوە کلکدارە لە سەر ئاورەکە داگرە. دمدار
کلکەمار
کلکەپاسار
(ئەردە.): گووێسوانە
کلیلدار
نۆکەر٬ کەسێکە کلیلی شووێنێکی بەدەست بێ
کنار
داری نەتگ
کوتیار
ووتەر٬ ووتیار٬ بێژەر
کوشتار
سەربڕین٬ کوژتنی زۆر لە مەردوم یا لە گیان لەبەران.لە شەڕی ئاراراتێ دا کوژتارێکی زۆر کرا٬ گۆشتفرۆشەکان دووێنی٬ کوژتارێکی زۆریان کردبو٬ کوژتاری گیان لەبەران٬ شەڕی خووێنی
کوشتکار
قەساب.-ی:قەسابی
کولالەمار (ئاک.)
کولۆفت (ﺌەردە.٬ هەوار.)
کولۆکار
چتی رێک و پێک.