تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژەنگار
(باک.): ژەنگ. (هەورا.): خڵتەی مۆدنە و سەبیلە و قەننە و باسقەننەو.(یەز.)دووکەڵ.موورووەشین،جوورێکە لە زاخی شینکارەو بۆ زۆر چتان بە کاردەبرێ بەتایبەتی بۆ کرمی برینی ئاژاڵان. چیایەکی تەم و مژو دومانی لەسەربێ یا پێوەبێ-ی پێدەڵێن.ڕەنگێکە لە نێوانی زەرد و سوورو ڕەشی دایە، سەوزێکی تۆخە. نێوی شارۆچکەیەکیە
ژەهردار
ژەهرین،زەهردار.-ی:ژەهراوی
ژەهرەمار
ژەهری مار. بۆ جنێویش بە کار دەبرێ
ڤادار
(هەورا.): بادار. –ی: باداری
ڤار
(باک.): مریشک
کاتار
(زا.): پۆپەی کەڵەشێر
کاتەوار
کار
(هەورا.): هەرمان٬ کردار٬ پیشه٬ ڕەفتار٬ فرمان٬ پان٬ کەد٬ ئیش٬ کردەوە٬ کردە. بەکاربردن:بەکارهێنان٬ ڕەنێوهێنان. –پێکردن: خەپتاندن٬ بەکار: کارگەر٬ بەدەست ودوو٬ مەردەکار. لەکارکەوتن: لەگل کەوتن٬ لەهێز کەوتن٬ وەکار خستن: خستنەوەکار. بەکارهێنان: بەکاربردن٬ ڕەنێوهێنان. کاریلە٬کارژۆڵه٬ کارژیله٬ بێچووی بزنانە تا دوو سێ مانگان٬ گیسک٬ هەتەر٬ هێزی بینایی. چاوم-ی لێناکات: چاوم هەتەری لێناکات. (باک.): قازانج٬ سوود. بە دووای هەر ووشەیێکەوە بنووسێ دەیکاتە بکەر وەکوو: بەکار٬ سەرکار٬ کرێکار. (هەو.): بزنێکە گووێچکەکانی و لاجانگی سوور و لەشی و سەری ڕەش بێ. (باک.): ئامادە: من کارالاوی خووە کربە.-ا خوە کرن: خۆئامادەکردن
کاردار
(موک.): خاوەندفەرمان٬ ڕەنجبەر.-ی:ڕەنجبەری. تیرەیەکە لە نەتەوەی ئێخسیری کورد لە نێو شکاکاندا
کاروانکار
کاروانچی.-ی: ئەستێرەیەکی ئەوەندە پڕشنگدارە دەڵێی گەلاوێژە٬ کە نیوەشەو هەڵدێ٬ ئەستێرەیەکی گەشە هێندێ جار زۆر لە پێش بەیانیدا هەڵدێ و کاروانچی بە ئەستێرەی بەیانی دەزانن و باردەکەن
کاروبار
کار٬فەرمان٬ئیش و کار.- ا خۆ کردن: خۆ ئامادە کردن
کارکەنار
کەسێکە لە کار دوور خرابێتەوە. –ی : دوورخرانەوە لە کار.کارکراس: کراسی کارێ
کارگوزار
کەسێکە کارێکی پێ ئەسپێررابێ و باشی بکات. –ی: کاربە کەسێک ئەسپاردن تا باشی بکات
کارەدار
پسپۆر. –ی: پسپۆڕی
کارەکار
(باک.): گریان٬ لاڵانەوە.-ی(باک.):کارەکار
کالیار
ترێزووی گەورەیە بۆ تۆوی دەهێڵرێتەوە
کامار
کەمە(کەوە)ی بێژنگ و دەفە
کاڤار
(باک.):هەرێم
کاکڵدار
مەغزدار
کرار
قاییم٬ مەحکەم