تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڵاوساوار
پڵندار
قوڵەدارێکە دەگیرێتە داری بەرز تا بەرەکەی بکەوێتە خووارێ
پڵپڵە(ڕۆژ.، شار)
پرپرەی گووارەو ئیتر. پرپرەی بەرموورو چتی وا بەسەری ژنانەوە
پۆڵکێن(شار)
دارێکە هێندە ووشک بووبێ پەلکیشی پێوە نەمابێ
پیار(باک)
میهرەبان، بەزەییدار
پیتدار
بەبڕست، بەپێز
پیسار
خووێن تێکەوتنی ژنان، بێ نووێژی، تێکەوتن
پیلەوار(شار)
بنەدارێکی ئەستووری نەقەڵەشراوە بۆ سووتاندنێ. (شار) موورەدار. (هەورا) پێلەوار
پینار(باک)
ئێلێکی کوردە لە ڕۆژاوای قامیشلووی
پیوار(ئەردە)
پێتمار(باک)
بەپەلە، بەتاڵووکە، پیشڕەس
پێتەتە(شار)
مرازێکی جۆڵاییە لەناو پێچاڵدا جۆڵا پێی لێدەنێ و بەرزو نزمی دەکاتەوە
پێدار(باک)
بەستراو، هەڵاواسراو، داپۆشین. قابقاب، کەوشەدارینە
پێرار
دووساڵ لەمەو پێش
پێروو(هەو.، بار)
کۆ، کۆمەڵە ئەستێرەیەکە. چتێکە وەکوو قالۆچەی باڵدار لە چاوی ووڵاخان دەدا، ئەم ئازارە بە دۆی ترش چارە دەکرێ
پێشبار
باری پێشەوە، سووکە بارێکە ببرێتە شووێنی تازەو هەوارگە._ی قیامەت: پێشباری پەسڵان
پێشدار
هۆمان، فەرماندەر. (باک) پێشڕەو. پێشمەرگەی لەشکر._ی: هۆمانی، فەرماندار، پێشڕەوی
پێشووێنیکار
پێناسی کاروبار