تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووار(باد)
باڵندە، پەڕەوور، پەلەوور
توورەکەشۆک(شار)
(کۆ) چرکی دۆشاوێ
تووشیار
تووشهاتوو، دووچار، گرفتار._بوون: گەیشتنە یەکتری، گرفتاربوون
توولەمار
توومار
تووکمار(فە)
تووکڵ هەنار
تێکوڵە هەنار
تووێلدار
کەسێکە ، کە زەوی یا ئاوی لە میری وەرگرتبێ، کە بە داهاتی وی بژی
تڕوتۆپکار
بافیشکار، بەفیشار._ی: بافیشکاری
تڕگار
(زرا.، بار) قابی مس، ئامان، (ڕەوا) بادی. (خۆ) بادیلە
تکاکار
تکاکەر، هیوادار، هەویادار، خووایشمەند، مەهدەرڤان._ی: هیواداری. مەهدەرڤانی
تڵفار(ئەردە)
تۆبەکار
پەشیمان، پاشگەز، پژمان._ی: پەشیمانی، پاشگەزی، پژمانی
تۆمار
چەند نامەیێکی نووسراوی خەتخۆشە، کە بە چریش سەرەکانیان لێک دەدرێ و لوول دەدرێ تا قوتابی کەمکەمە بیخووێنی و له بەری بنووسێتەوەو لەسەری فێرە نامە نووسین و خووێندنەوە بێ. زابەند._کردن: زابەندکردن
تیتار(دزە.، خۆ)
تیرمار(باک)
تیرەمار
جوورە مارێکی زەردی باریک و تیژڕەوە لە خۆ ئاوێژتنێدا توندو چالاکە، توولەمار، ئەسپە مارێکی باریکەو سەری بادامییە خۆ بە هەر چیدا بدا کونی دەکات
تیمار(هەو.، باک)
چارە، چارەسەر، دەرمانکردن._کردن: دەرمان و چارەی نەخۆش و برینداران کردن. (باد) ئالیکی شەوێیە، کە تەنها بە ڕەشەووڵاخان بدرێ. (باکهەو) ڕنەک._کردن: ڕنەک کردن، شاڵ و قاشاو لێدان
تیندار
بەهێز، هێزدار، بەتین، پێزدار، بەپێز. (باک) بگەودە، بۆک، بۆکە