تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیار
بوور، بیوور، دهم، سهر، نەڤەکری، بایەر، زەوییەکە قەت یا چەند ساڵێک نەچێنرابێ. قسەی پێچراوەوەی نادیار. (خۆ) زەوییەکە تازە قاشۆی مێوی لێ بچەقێنن تا دووسێ ساڵان بەیاری پێ دەڵێن. (باک) شەپۆل، ناساخ، بێ دیققەت. بێ کەلک، بێ سوود، شەخرە
بەینەتدار
پەیماندار، ئەمەگدار، بەئەمەگ._ی: ئەمەگداری
بەیڕەقدار(باک)
ئاڵادار، ئاڵاهەڵگر، بنەماڵەی کوردێکن لە شامێ._ی: ئاڵاداری، ئاڵاهەڵگرتن
تابار
تا، لنگەبار، بەندەک، تاقه یەک فەردە، لنگەبارێکە بخرێتە سەرپشتی ووڵاخ
تاتار
نڤشەک ژ ترکێ مغۆلن
تاجدار
تانجدار._ی: تانجداری
تادار
نۆبەتێدار، (بار) تاویی._ی: نۆبەتی داری، (باک) تاویداری
تار
ڕەواو، ڕەواوە، ڕەبابە، مرازێکە لە کەرەستەی شابلۆغان(مۆسیقا) وەکوو کەمانجە لێدەدرێ و دەنگی خۆشە. (موک) تاریک، تنووک، وێڵ، هەترە، زۆر تاریک و ڕەش. ڕەش، تاڵ. تان: تارو پۆ: تان و پۆ، بەرانبەری پۆ. (کە) کار. (باک) گەڕەک. جەغز، دائرە، ئاڵقە. سەوزی، سەبزی. ژمێریاری پێنج ڕۆژانە لە نێوانی زستان و بەهارێدا، پێنجەی تار. تاڵ، داو، هەودایەک دەزوو. نان.(دەر) هەڵە، تەرە، ئاوارە، ڕەو._بوون: هەترەبوون، ڕەوین._بوونەوە: بڵاو و پەرێشان بوونەوە._نان: ڕاماڵین، هەترەکردن. (هەورا) تارمایی، تارم. (کەڕۆژ) جەندە خەون، تامۆرایی. (بۆتا) سامۆتک، ڕەشانگ، ڕەشکی شێڤی._ی مردووان: خێو، مێردەزمە. تاراو، گیاندارێکە تەرەبووبێ. (باک) کەوەی دەوری هێڵەگ و بێژینگ و. ئیتر. کەللەی بێژنگ و هێڵەگ و ئیتر. چووارچیۆە، پەرواز
تارو مار
ڕمیان، تەفروتوون، داغان. وێران، کاوول، کامباخ، پەخش و بڵاو. هەڵە، هەترە، پەرش و بڵاوبوونی چت. کاوولکردن، دەربەدەرکردن، تەفروتووناکردن._کردن: بڵاوەپێکردن._بوون: وێران و هەڵەبوون
تاسەخووار
کەسێکە تاسەو ئارەزووی یەکێکی بکات. ئارەزوومەند
تاسەدار
تالار
هەیوانی نهۆمە بەرزەکانی خانووان. (هەورا) تەلار، (باک) کۆشک، باڵەخانە، بانهەڵبان، تەلار
تامدار
خۆش، بەتام، مەزەدار، چەژەدار، چەژدار._ی: خۆشی، مەزەداری
تامسار
(باد) بەهەوا، بەفیز، فیزدار. (باک) بێ تام، بێ مەزە، ناخۆش. خوواردن و خوواردنەوەی چتی ناخۆش._ی: بەهەوایی، فیزداری
تامیسک(شار)
تێمیسک. زیپکەیێکە لە دەم و لێوی مەردومان پەیدا دەبێ بە هۆی تاو لەرزەوە. تبخالە
تانجدار
تاوا هێلک(بار.، گەر)
هێلکەو ڕۆن
تاوانبار
تاوانکار._ی: تاوانکاری
تاواندار
خوویسووچ، وەباڵکەر، بەزەکەر، فینوو، تاوانبار، سووچدار
تاوانکار
تاوانبار._ی: تاوانباری