تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمەگدار
بەئەمەگ، پەیمان ڕاگر، پەیمان بەجێهێنەر، کەسێکە چاکەو پیاوەتی لەگەڵ کرابێ لە یادی بمێنێ و نەیخاتە پشت گووێانەوەو ددان بە چاکەی چاکاندا بنێ
ئەنار
ئەنبار
ئەمبار، کیلێل، کیلێر، کوونگەە، پانگەە._ی تفەنگێ: بەرەم، (باک)شەهک._ی: وەردینەی نان پانکردنەوە
ئەندازیار
ئەندازەزان، ئەندازەگر._ی: ئەندازەزانی، ئەندازەگری
ئەنوختەکار
بەئابۆر
ئەنگینار(باک)
ئەوجار
ئەمجار، دیسا، دیسان، ئەوسا، هەوجا، سەرلەنوێ، ئەمجارە، هەم، لەمەوپاش، ئەیجارە، لەمەودووا، ئینجا، لەوە بەولاوە، هەمیسان، لەنووێوە،(باک) پاشکی، ئیجار
ئەوسار
هەوسار، ڕەشۆڕەشمە
ئەوگار(ئەردە)
پەرێشان، گرفتار، بریندار، دڵبریندار
ئەویندار
بڕوانە: ئەڤیندار
ئەژمار
هەژمار، ژمار، ژمێر، ژمێریار، هەڵژمار. بێ_: بێ دەر، لە ئەژمار بەدەر، بێبژاردن،(باک) بێدەر
ئەڤیندار
سەوداسەر، دڵدار._ی: سەوداسەری، دڵداری
ئەیار
مانگی (مایس)ە، کە سی و یەک ڕۆژە
ئەیهاوار
ئای وای، هەیهاوار، ئەیداد، وەیداد، وەیهاوار، هەیداد
باجی سەربار
بادار
(هەورادەر) ڤادار، وادار، (دەر) واووڵ، کەسێکە بای لە ئەندامی دابێ. باهێنە. هەوادار، بادی هەوا
بار
قوڵەکراوەوەی ناوی بارزانە بۆ سەرچاوەکانی ناو ئەم فەرهەنگە. دە پووت(باتمان)بارێکە. دووتا، دوولنگەبار، دوولابار. (باد) بەندەک، هەر چتێکی بە پشتی ووڵاخی هەڵگیرێ باری پێدەڵێن. کۆچ و بار._ برن: دڵنیابوون. دەربەست، دەربەند، یارمەتی. خووەنەدابن بارێ من: یارمەتی نەدام. ژ خووە راکرن بار: دەربەست و دەربەندبوون. تووانایی؛ لە بارمدانیە، تووانام نییە، لەباربوون: لە توواناو دەستەڵاتا بوون. باری زمان و لێوان: بەڵغێکە لەبەر نەخۆشی و یا هیچ نەخوواردن لەسەر یان پەیدا دەبێ. دۆخ: چلۆنی، چلۆنێتی، پاودان، ڕەخ، سنوور، دۆن، ڕەویەت، سەروسەکت. کۆک: بارکردن، کۆک کردنی کاتژمێر، دانانەوە._کردن: کۆچکردن، رۆیشتن. (باد) بەش، بەهرە. پیڵۆس، سیپاڵ؛ خۆلێ کردنەبار، خۆلێ کردنە پەڵاس. (باک) نووکی قامکی. بووار، بوورینگە. سەرەوخووار. ساختە، عەیار، غەش، دەغەڵ. کار، کاروبار. بەری داران. نەخۆشی: لەش بەبار. بەر، زگ، منداڵ. دەستوور، رێ و شووێن
باربار(باک)
هاوارو دادو فوغان
باردار
گیانداری ئاووس