تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاراڕات
چیای ئاگرییە
ئاراڤ(باک)
کەرەستەی جووتی.(باک) ئاراو. ڕایەڵی یەکەمی جۆڵایانە
ئارایش
ڕازاوەوەیی، جووانی، دەق. بەزەک، تاس و لووس
ئارایشتکردن
خۆلەدەقدان، بەزەک کردن، تاس و لووس
ئارایشگەر
دەقدەر، ڕازێنەوە
ئاربەشک(باک)
ئارتاخ(باک)
ئەو کەسەیە، کە بەدزی بخوازێ چتێکی لە شووێنێکی نهێنی دەربخا
ئارخاڤک(باک)
پەڵوو، پەڵووڵە، جوورە ناوساجێکیشە یا کوللێرەیەکە، کەشەکرو ڕۆنی لێدرابێ
ئارد
ئار، هارد، ئارڤان، هاردی، (هەورا) ئاردە، دانەوێڵەی هاڕاو
ئارداف
ئارداوێژ
ئەو ئاردەیە، کە بەرداش لە کاتی سووڕان و خولخوواردنێدا فڕێی دەدا. زاردڕاوی زمان شیرین و ناشیرین
ئاردماڵ
برێتییە لە تەختەدارێکی نیوەگرد کلکە دارێکی درێژی تێ بڕاوە بۆ ڕاکێشانی ئارد لەبەر دۆڵیاندا بۆ ئەوەی ماوەی ئاردەشان باشبێ تا بەرداش لەگوڕ نەکەوێت
ئاردماڵک
چتێکە لە دووای تەواوبوونی باراش دەوروپشتی بەرداشی پێ دەماڵرێتەوە
ئاردن(هەورا)
ئاردنەتەقیاگە(ئەردە)
ئاردی دانەبێژراو
ئاردکێش
دارێکی درێژەو تەختەیێکی پانی بەسەرەوەیە، ئاشەوان ئاردی پێ ڕادەکێشێتە دوواوە، ئاردماڵک