تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سیاچارە
چارەڕەش٬ بەدبەخت._ یی: چارەڕەشی٬ بەدبەختی.
سیسەمارە
سیپارە
قورئان٬ سی جزووی قورئان. نامیلکەی گچکە.
سێبارە
سیهەندە، سێبەرانبەر ووتنەوەی کاریک یاکردنەوەی کارێک دەگەیەنێ بۆجاری سێیەم-پات: ووتە یا کردەوەیە،کەسێ جاران کرابێ یا ووترابێ، سێجاران پاتەکردنەوە، سێجارە.
سێدارە
لە-دان، لەداردان، خنکاندن، بەدارداکردن،سێپای مرۆ پێخنکاندنێ، وەکوو سیداەوایە باز باڵندهی تری لەسەردەنیشێ.
سەرئێوارە
ئێوارە٬ سەرەتای شەو
سەربارە
سەرەڕا٬ دەرف٬ سەرڕا٬ سەربار
سەربەرەخووارە
بەرەوخووارە٬ سەرەوخووارە٬ لێژایی
سەربەرەوخووارە
سەرەوخووارە
سەربەرەو خووارە
سەوارە(هەور)
باقەی گەنم و جۆۆ ئیدی.
شارە (هەو.)
کایەکە بە دەورەی چاڵێی دادەکەن تا دەغڵەکە تێکەڵ بە خۆڵ نەبێ٬ نێوی ئافرەتانە.
شارە زەردەواڵە
هێلانەی زەرگەتە٬ جێگایەکە زەردەواڵە هێلانەی تێداکردبێ.
شەوارە (کە.)
(ڕەوا.) شەوەرە، حەوتوو، نۆرەگرتن، ئاگالێ بوونی حەوت ڕۆژەی ژنی زاوە لە منداڵەکەی. ڕاوی قاز و ئاوێیه بە شەو مۆم یا بنە گۆزەڵەیەکی پڕئاوو لە بنهەنگڵی دەگرن دەنێو ئاوێدا بۆ باڵندەیەکان دەچن ئەوانیش بە ڕووناکی ئاورەکەوە دێن کابراش دەیانگرێ و دەیاندا بە هاوڕێیەکانی پشتەوەی. کەسێکیشە یا گیان لەبەرێکیشە بە دیمەن چاوی هیچ کەمووکورتی نیه ناشبینێ. سەرلێشێواو، سەرگەردان، ئەو چێرکە شەوارەیە.
شەوەسارە
چێشتی شەوێ، چێشتێکه لە ئێوارێوە مابێتەوە بۆ بەیانی.
غارە
خارە٬ ئەشکەوت
غەوارە
نەشناس٬ بێگانە٬ لە ئەغیار وەرگیراوە٬ ناوی تیرەیەکی کوردیشە کە کۆچەرن لە ناوچەی سرووچک
فووارە
ئاوێکە لە کونێکەوە سەربەرەوژوور هەڵقوڵێ و بە توندی ڕوو لە حەوا بکات
فیسارە
قومپارە
(ئەردە.): گوللەتۆپێکه٬ کە ساچمەی زۆر تێدا بێ٬ بۆمبا