تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بگارە(ئەردە)
بووارە، تێپەڕین، پێدرێژی
بێچارە
نێوی نێرینانە. ناچار، بەلەنگاز، بەستەزمان، گەدا، قەلەندەر، لێقەوماو، بارکەوتوو، دەستەپارچە، هەژار، داماگ، بێ بەخت. (شن) پارچە دارێکە لەگەڵ گاسنی ڕێک دەخرێ و لەزەوی کێڵراودا بە یەکجاری جۆگەی پێ لێدەدرێ._یی: لێ قەوماوی، بارکەوتوویی، هەژار، بەستەزمانی، گەدایی، ناچاری، بەلەنگازی، دەستەپارچەیی
بەتارە(ئەردە)
لفکە، فلچە، گرکچە، شانەی تەوونگەرو جۆڵای
بەدچارە
بەرسیلە(بابا.، شارە)
(هەو) پەسیرە، (کۆ) پەرسیلە، پەسیلە، (موک) قۆرە، (هەورا) هاڵە(لە ئاڵبوونەوەی ددانە)، ترێی نەگەیشتوو
بەرگووارە(ڕەوا)
زەنگەتەترێ
بەندی گووارە
زریزە یا قەیتانێکە گووارەی قورسی پێ هەڵداوەسرێ تا گووێ هەڵنەزڕێنی
بەهارە
بەستەیەکە لە گۆرانییەکانی سابڵاخ. بەهاروو
تەبارە
(هەو) بەر، بەش. دەغڵێکی بە پێوەیەو گوڵەکانی پێگەیشتبن و ئامادەی دروێنەی بن. (دزە) تەوارە. (بابا) گیشە، گەلاوێژ، شارا، گەنم و جۆی درواوە. کەڵەکێک یا نیشانەیەکە لە ناوەندی دوو شووێناندا بکرێ بۆ جوداکردنەوەیان لە یەکتری. (بابا) زەویێکە بە پاڵ کەژو کێواندا لە چەشنی پلیکان دروستکرابێ تا زەوییەکە ڕاست بکرێتەوە بۆ چەقاندنی دارو درەخت و چاندنی کشتوکاڵ لێژی نەمێنێ
تەوارە(دزە)
تەیارە(ئەردە)
نیشتگەی بازە، شووێنێکی تایبەتییە بازی لەسەر هەڵدەنیشێتەوە
جارجارە
جارەجارە، نێونێوە، تاوتاوە، هاووڕهاووڕ، (باد) بێن بێنە
جارچەنجارە
هەلی چەندەم، نۆبەیێکی تر
جارە
_(ئەردە) تاوێر، سینەکەمان
جارە ناجارێ
جخارە