تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مارمێلکە
(کف.): مارمەزوولکە٬ مارمیلۆک٬ -ی گەورە: داڵکەمارانە
مارمێلۆک
مارمەزوولکە
(کف.): مارمێلکە
چارمیدۆر(باک)
چوار گۆشە، چواردەورە
چارمێرکی(باک)
_ڕۆنیشتن، بە چوار مێردەکی دانیشتن
چارمەدۆر(باک)
چوارکەنار
چارمەشقە
چوار مەشقی
چارمەکووک(باک)
جوورە بووزووێکە
چووارمێخە
چووار سینگی داکوتراوە بە زەویدا بۆ ئەوەی، کە چووار پەلی یەکێکی پێوە ببەسترێتەوە
چووارمەشقان
چووار مەشقی، چووار زرانی
ژارماسی
(کە.)کوچووڵە،ژەهرە ماسی،مەرگەماسی،گیایەکە بەژنێک بڵند دەبێ گوڵێکی زەردی هەیە،ئەو گیایە لە ناو ئاودا گێرە دەکرێ یا بە کوتکی دەکوترێ و کەفێکی زۆر دەکات و هەر ماسیێکی بەو نزیکانەدا بێ دەیکووژی یا بێهۆشی دەکات
کارماخ
(باد.): گیایەکی کێوییە ناخورێ. (زا.): بێژنگی گەورە
کارمامز
کارژۆڵە٬ شەمکۆڕ٬ وەڵەد
کارمەزەل
(باک.):دەفتەرخانه٬ مێزی نووسینێ٬ ژووری نووسینێ.
یارمەتی
یاریکاری٬ ئاری٬ یاری٬ هاوپشتی٬ کۆمەگی٬ خەومانلۆخە.ـــ دان: ئاوڕلێ دانەوە٬ هاوپشتی دان.ـــ کردن: زچ کردن٬ چاوەدێری٬ یاریدە٬ یاریە.
تارم
(کە) خەرمانێکی هەڵدراوەوەیە بە دووای کوتانی، بەڵان هێشتا شەنەبا نەکرابێ. (ڕۆژ) تارمە. (هەورا) تارمایی، تاریکایی، تاریکی. (ئەردە) بەرهەیوان، جەلەب. چادر، تارمە، خەرگا، خێوەت. گومبەزە، تاق، گومبەت، قوببە. بڕ، دەست، جەڵەب. دەستەسووار، مێگەل. کپر، داڵووت، تارمە، کووخێکە یا چارداخێکە لە دارو شووڵک و چرپی دروستکرابێ