تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارامگا
ئارامگە، شوێنی لێ حەسانەوە، ستارگا، وەقرەگا، گۆڕ، تا، تەو، وەقرە، وورینگ، نەرمی، تەبایی، ئاسایش، وەرم، بەلیبۆر، نەرمی
ئارامی
هێمنی، هێواشی، داکاسان، هێوەرە، هێووری، ئاسوودەیی، دنجی، هەداری._ لێ هەڵگرتن،: جاڕس و هەراسانکردن._ دان: دامرکاندن._ دەر: دامرکێن._ نا: پشێوی، ئاڵۆزی، ئاژاوە.بێ._ گلاراو
ئارامەنە(ئەردە)
دارامازی
(باک.): دارەمازوو
کارامە
کارامەد
کارامەیی
ووریایی٬ ئامادەیی یەکێک لە کارێکیدا
ئارام
نەرم، هێووڵ، دنج، هاوێش، لەسەرەخۆ، هێدی، هێمن، ئۆقرەگرتن، هێواش، بێ پێژن، نشمی، هێواش، تەپس، هەدار، نێوی نێرینانە._ بوون: ئۆقرەگرتن، هێدی بوون، دامرکان، داکاسان، حەسانەوە، تۆتکەکردن، ستارگرتن، هەدادان، پشوودان، تەوتین، دامران، داڕمان، داکەوتن._ گرتن: تەبتین، وورینگ گرتن. حەجمین._ نەگرتن: دانەکاسان، چرووسانەوە، چەوسانەوە._ لێهەڵگرتن: جاڕس و هەراسان کردن._ کردن: هێمن و هێدی کردنەوە، دامرکاندن، نەتڕاندن، تەبتاندن، دابینکردن، هۆلکاندن. لەسەرەخۆ بڕۆ. تووانا، وورینگ
بارام
نێوی نێرینانە، ناوی ئەستێرەی(مەریخ)یشە. ڕۆژی بیستەمی هەموومانگێکی ڕۆژی(شمسی)یە
بێ ئارام
بێ وەقرە، حەجمین لێ هەڵگیراو._ی: بێ تاوی، بێ وەقرەیی
دلارام
ئارامی دڵان، دۆست، یار. ناوی ئافرەتانە. –ی: ئارامێتی دڵان، دۆستی